شەهیدێک و چەند بریندارێک لە هێرشی هێزەکانی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس

پێنجشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=20888

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانگی سووری فەلەستین بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی شەرقییە لە شاری نابلوس شەهید بوونی گەنجێک و برینداربوونی ٥ کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە، لە هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی شەرقییە — کە هەوڵیان دەدا پشتیوانی لە دەستدرێژی دانیشتوانی زایۆنی بۆ سەر گۆڕی پێغەمبەر یوسف بکەن — ١٩ کەسی دیکەش تووشی تەنگە نەفەسی بوون. لەم هێرشەدا کە بووە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی و گەنجە فەلەستینیەکان، سەربازانی ئەو ڕژێمە بۆمبی گازی و گوللەی جەنگ و پلاستیکی بەکارهێنا.

سەرچاوەکانی تەندروستی ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی ئیسرائیلی، گەنجێک بە ناوی ئەحمەد عاتێف (ئەبو سیاج)، یاریزانی تۆپی پێی تەمەن ٢٣ ساڵ، بە سەختی بریندار و شەهید بوو.

ئاژانسی ھەواڵی وەفا بە گێڕانەوە لە ھەمان سەرچاوەکان ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا ٤ گەنج برینداربوون، یەکێکیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، ھەروەھا باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی دوو گەنجی دیکەش ناجێگیرە. هەروەها ١٩ کەسیش تووشی تەنگە نەفەسی بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *