پێشهاتەکانی سووریا، ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=20851

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەیان کەس لە دانیشتوانی شاری سوەیدا دژی دۆخی سیاسی و ئابووری لە گۆڕەپانی ئەلسیر لە ناوەندی شارەکەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان ئەنجام دا.

١- حەلەب:
– لە ١٨ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر گوندی جلبیە لە نزبک عەین ئەلعەرەب (کۆبانی) سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ٢٠ی کانوونی یەکەم، سوپای سوریا کاروانێکی سەربازیی بۆ شاری منبج و کۆبانێ نارد.
– لە ٢٠ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی نەناسراو (پێدەچێت سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا بێت) بۆ سەر ماڵێک لە ئەلباب، ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
٢- ئیدلب:
– لە ١٩ی كانوونی یەکەم، پێگەكانی چەکداران لە ناوچەکانی حەرش و بێنین و ئەلبارە لە باشووری ئیدلب، کرایە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
– لە ١٨ی کانوونی یەکەم، سوپای سوریا پێگەكانی چەکدارەکانی لە معرە کردە ئامانج.
٣- دەرعا:
لە ١٦ی کانوونی یەکەم، ئەندامێکی پێشووی چەکدارەکان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە شاری نیودا تیرۆرکرا.
٤- دێرەزوور:
– لە ١٦ی كانوونی یەکەم، سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێرشێكی نەناسراویان (ڕەنگە هاوپەیمانی ئەمریكا بێت) بۆ سەر بارهەڵگرێک لە دەوروبەری شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزوور راگەیاند. لە ئەنجامی هێرشەکەدا بارهەڵگرەکە بە تەواوی لەناوچوو.
– لە ١٨ی کانوونی یەکەم، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلی سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای دێرەزوور تەقیەوە. هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
٥- دیمەشق:
لە ٥ی کانوونی دووەمدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی ئەمڕۆ سێشەممە، رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەکێکی لە لای باکووری دەریاچەی تەبەریەوە ئاراستەی دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد. سیستەمی بەرگری ئەم وڵاتە توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو سەربازی سوریا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
٦- حەسەکە:
لە ١٩ی کانوونی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەكانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی تەویلە لە پەراوێزی تل تەمەر کردە ئامانج.
٧- سوەیدا:
لە ١٩ی کانوونی یەکەم، دەیان کەس لە دانیشتوانی شاری سوەیدا دژی دۆخی سیاسی و ئابووری لە گۆڕەپانی ئەلسیر لە ناوەندی شارەکەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان ئەنجام دا.
٩- لە ١٩ی كانوونی یەکەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكان ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلكردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *