ڕووسیا بە بۆرشچێڤیکەوە دەچێتە شەڕی ستارلینک

سێشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=20829

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کارگەی چەکی سیسترایتسکی ڕووسیا خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی پشکنینە کە دەتوانێت تێرمیناڵەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک دەستنیشان بکات و شوێنەکەی بدۆزێتەوە.

بەپێی کەناڵی تێلێگرامی Reverse Side of the Medal, کارگەی چەکی سیستاریتسکی ڕووسیا خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی پشکنینە بە ناوی “Borshchevik” کە دەتوانێت تێرمیناڵەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک لە مەودای ١٠ کیلۆمەتردا دەستنیشان بکات و بە وردی ٦٠ مەتر شوێنیان بدۆزێتەوە. ئەم سیستەمە دەتوانرێت لەسەر ئۆتۆمبێلی جیاواز دابنرێت، ئەمەش وا دەکات کە لە نزیک بەرەکانی شەڕدا بەکاربهێنرێت.

ئەم سیستەمە بەم زووانە لە بارودۆخی شەڕ و لە بەرەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا تاقی دەکرێتەوە.

سیستەمی مانگی دەستکردی ستارلینک کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە بەڕێوەدەبرێت، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی هێرشەکەی ڕووسیا لە ئاسمانی ئۆکرانیا بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا چالاککرا. ئەم سیستەمە بە خێرایی بوو بە دابینکەری سەرەکی ئینتەرنێت بۆ حکومەتی زیلێنسکی و هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و تا ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠٢٢ ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە لە ئۆکرانیا گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار تێرمیناڵی ستارلینک. ئەم ژمارەیە لە بەشداربووان، هاوبەشە سەربازییەکان و کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان لەخۆدەگرێت کە لە ئۆکرانیا چالاکن.

سوپای ڕووسیا تا ئێستا بە شێوەی مەیدانی و تەقەی ڕاستەوخۆ تێرمیناڵەکانی ستارلینکی کردۆتەوە ئامانج، هەروەها بە ئامێری ئەلیکترۆنی هەوڵی تێکدانی سیستەمەکانیان دەدات. لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵدا، حکومەتی ئۆکرانیا هەواڵی پچڕانی بەرفراوانی خزمەتگوزارییەکانی ستارلینکی لە سەرانسەری هێڵەکانی پێشەوەی ململانێکاندا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم کێشەیە بووەتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری پەیوەندییەکانی نێوان گروپە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

سیستەمی نوێی بۆرشچێڤیک توانای سوپای ڕووسیا بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی شوێنی تێرمیناڵەکانی ستارلینک لەسەر هێڵەکانی ململانێکان زیاد دەکات و بە بڕینی پەیوەندی تێرمیناڵەکان دەتوانێت گورزێکی قورس لە ئۆکراینییەکان بدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *