ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن سەغیر بن عەزیزەوە لەدژی حیزبی ئیسڵاح

دووشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=20781

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای زیادبوونی ململانێی نێوان هێزەکانی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن لە شاری مارب، لیوا سەغیر بن عەزیز فەرمانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح دەرکرد.

دوای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری-ئەمنیەکانی حیزبی ئیسڵاح لە مارب و ڕوودانی ناکۆکی زۆر لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە (هێزەکانی سەغیر بن عەزیز) و هۆزەکانی مارب، گرژیەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە نەوتییەکانی مارب زیاتر بوون. هەر لەو پێوەندییەدا لیوا سەغیر بن عەزیز فەرمانی دەرکردنی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاحی لە بنکە سەربازییەکانی ناوچەی ٦ی سەربازی دەرکردووە. هەروەها هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان نیازی سەغیر بن عەزیزیان بۆ هێرشکردنه سەر کێڵگەی نەوتی و پاڵاوگەی ئەلسافر راگەیاندووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییانە، هۆزە چەکدارەکانی ئال فەجیج و ئال ڕەشید منیف لە ناوچەی وادی عوبەیدە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. بەهۆی ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا زیانی ماددی و گیانی گەیشتە هەردوولا.

لیوا “سەغیر حەمود ئەحمەد عەزیز” یان سەغیر بن عەزیز، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەنە، کە هاوکات پێشینەیەکی ئەندامێتی لە پارتی کۆنگرەی گەلی یەمەنیشی هەیە. لە کاتی شەڕەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە مارب، سەغیر بن عەزیز بە پشتیوانی ئیمارات و تاریق ساڵح ڕەوانەی مارب کرا و توانی هەندێک ناوچە و بەرە کۆنترۆڵ بکات. بوونی ناوبراو لە مارب دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن بەردەوام بوو و بە ئاڵۆزییەکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە چووەتە قۆناغێکی نوێوە. حیزبی ئیسڵاح لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگریی-ئەمنیەکانیدا، ژمارەیەک کەسی سەر بە سەغیر بن عەزیزی گوللەباران و دەستگیریان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *