ڕاپۆرتی فڕانس ٢٤ سەبارەت بە گرووپە تیرۆریستییەکانی نزیک سنوورەکانی ئێران

یەکشەممە 18 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=20747

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فرانس ٢٤ سەردانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە چیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نزیک سنووری ئێرانی کردووە و نووسیویەتی ئەم ناوچەیە بووەتە پەناگەیەک بۆ ڕاکێشانی کەسانی چەکدار.

کەناڵی فەڕانس ٢٤ ڕۆژی هەینی (١٦ی کانونی یەکەم) ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە گرووپە تیرۆریستییەکانی باکووری عێراق بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتێک کە دەریدەخات تیرۆریستان مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن و خەڵک بۆ تێکدان و چالاکیی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران وەردەگرن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەرێمی کوردستانی عێراق بووەتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی لە ئێران هەڵاتوون یان داواکراون. هەروەها ژمارەیەک کەمپیش بۆ ڕاهێنانی ئەم تیرۆریستانە دانراون بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی.

فڕانس ٢٤ ئیدیعای ئەوەی کردووە کە لەو کەمپانەدا ژنانیش هەن کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵدایە و دەیانەوێت فێری مەشق و ڕاهێنانی چەک بن و بتوانن دژی ئێران کار بکەن.

کەناڵەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو کەسی بەناو تازەوەرگیراو، بە ناوەکانی سەعدیەی تەمەن ١٨ ساڵ و نور تەمەن ٢٥ ساڵ ئەنجامداوە. ئەم دوو کەسە بە هۆی کردەوەی تێکدەرانە لە ئێران داواکرابوون و بەرەو کوردستانی عێراق هەڵهاتوون.

کەناڵی فڕانس ٢٤ باس لەوەی نەکردووە کە چۆن و بە چ میکانیزمێک گروپە تیرۆریستییە کوردییەکان دەیانەوێت سوود لەو کەسانە وەربگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *