ڕاهێنانی ٣١٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە ئەڵمانیا!

شەممە 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=20713

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیایەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، پنتاگۆن هەوڵی زیادکردنی ژمارەی سەربازە ئۆکرانییەکان دەدات کە لە بنکەیەکی سەربازی لە ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە بە تیشک خستنە سەر تاکتیکی نوێ لە بەرەکانی شەڕدا.

تەرکیزی مەشق و ڕاهێنانی ئەو هێزانە لەسەر هەماهەنگی نێوان هێزی پیادە، تۆپخانە، زرێپۆش و پاڵپشتی ئاسمانییە و دەوترێت کە ڕاهێنانی “چەکی پێشکەوتوو و موشەک هەڵگر و…” دەتوانێت هەنگاوەکانی داهاتووی مەشق و ڕاهێنان بێت.

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو خولی نوێی مەشق و ڕاهێنانەکان دەستپێبکات و دەوترێت ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان ئەو توانایان هەیە ڕاهێنان بە کەتیبەیەکی ئۆکراینی یان نزیکەی ٥٠٠ سەرباز لە مانگێکدا بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەمریکا لە ئێستادا مانگانە مەشق بە نزیکەی ٣٠٠ سەربازی ئۆکراینی لە بنکەی ئەمریکی گرافنڤۆهر لە ئەڵمانیا دەکات و تا ئێستاش ٣١٠٠ سەربازی کیێڤ لەلایەن ئەمریکییەکانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *