کۆبوونەوەی فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراقی تاوتوێ کرد.
ڕۆژی رابردوو ١٤ی کانونی یەکەم، ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا لایەنەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریزم و بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق و بەتایبەتی هاوکارییەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ژەنەڕاڵ ماتیۆ مەک وۆرلان فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا و هەروەها ئێڵ ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئامادە بوون.
شایانی باسە سەردانی فەرماندەی سێنتکۆم بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ سودانی دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق دەریدەخات کە هێشتا ئەم وڵاتە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەمریکییەکان هەیە و سوپای ئەمریکا، سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنانەی لە گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن ئەنجامدراون، هەروەها بڕیاری پەرلەمانی عێراق، بەنیازن درێژە بە ئامادەبوونیان لەم وڵاتەدا بدەن!
لێدوانەکان