هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر ٢ کەشتی نەوتهەڵگری یەمەندا گرت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە) دەستبەسەرداگرتنی ٢ کەشتیی تری هەڵگری سووتەمەنی ئەم وڵاتەی لە لایەن هاوپەیمانی سعودیەوە ڕاگەیاند.
عسام متوکل، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن، ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی رابردوو چوارشەممە، هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر دوو کەشتیی هەڵگری سووتەمەنی یەمەندا گرتووە و ڕێگرییان لێکردووە بچنە ناو بەندەری ئەلحودەیدە.
متوکل ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سعودیە بەردەوامە لە دزی دەریایی لە کەشتییەکانی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان و دەستی بەسەر کەشتی “کۆسمۆگراف”ی هەڵگری بەنزین و کەشتی “دەیتۆنا”ی هەڵگری گازۆیلدا گرتووە، سەرەڕای ئەوەی ئەو کەشتیانە مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەبووە.
وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن ئاماژەی بەوەدا: هاوپەیمانی سعودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارن لە بەردەوامیی دزی دەریایی لە کەشتییەکانی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان، دەستبەسەرداگرتنیان و ئەو ئازار و مەینەتەی کە بەهۆیەوە رووبەڕووی خەڵکی یەمەن دەبێتەوە.
مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن پێشتر هۆشداری بە هاوپەیمانی سعودیە دابووە سەبارەت بە بەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکانی هەڵگری سووتەمەنی کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستە.
لێدوانەکان