ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر کاروانی سووتەمەنی ئێرانی لە ئەستۆ گرت!

چوارشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=20590

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە لێدوانێکدا بەرپرسایەتیی هێرشی ئەم دواییەی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی ئێران لە سنووری نێوان عێراق و سووریای لە ئەستۆ گرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم، ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە کاروانێکی هەڵگری چەکیان لە سنوورەکانی سووریا و عێراق کردووەتە ئامانج.

ناوبراو هەروەها وتی کە سوپای ئیسرائیل زانیاری وردی لەبەردەستدایە کە دەریدەخات لە نێو ئەو ٢٥ تانکەرەی هەڵگری سووتەمەنی، تانکەری ژمارە ٨ چەکی ئێرانی هەڵگرتبوو و هەر بۆیە کراوەتە ئامانج.

کۆخاڤی لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە ئیسرائیل پلانی ئێرانی بۆ ناردنی سەد مووشەکی ڕوو بۆ ئاسمانی بۆ سوریا و لوبنان تێکشکاندووە.

شایانی باسە لە ٩ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کاروانێکی سووتەمەنی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێوەبوو، دوای بەزاندنی دەروازەی سنووریی قائیم و چوونە ناو سووریا، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە هێرش کرایە سەر. دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) هەواڵی هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام نەدراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *