ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری-ئەمنی حیزبی ئیسڵاح لە مارب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بە پشتیوانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی هەواڵگری-ئەمنی ـیان لە ناوچە جیاجیاکانی شاری مارب لە یەمەن دەستپێکرد.
دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆبوونەوەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و تەقینەوەکانی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری مارب، چەکدارانی ئەو حیزبە دەستیان بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری-ئەمنی لە شاری مارب کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەمەوە، بە چڕکردنەوەی خاڵە پشکنینەکانی ناو شەقامەکان، گەڕان و پشکنینی خانووە نیشتەجێبووەکان، هۆتێلەکان، و هەروەها دادگاییکردنی کەسانی سەر بە ئیمارات دەستی پێکردووە.
لە هەنگاوی سەرەتایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح سەعید ئەلفروی ئەلوایلی، یەکێک لە کەسانی سەر بە لیوا سەغیر بن عەزیز، فەرماندەی سوپای حکومەتی دەستلەکارکێشاوە و هێزەکانی ئەلیەمەن ئەلسەعید (سەر بە هاوپەیمانی سعودیە)، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی دەستگیر و دواتر گوللەباران کرد. ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی سەغیر بن عەزیز و دروستبوونی پێکدادان لەنێوان چەکدارەکانی سەر بە سەغیر و حیزبی ئیسڵاح لە مارب.
سەرچاوە هەواڵییەکانی حزبی ئیسڵاح سەعید ئەلفروی ئەلوایلییان بە تەقینەوەکەی کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکان و تەقینەوە لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلەکانی حزبی ئیسڵاح تۆمەتبار کردووە.
زیادبوونی جموجۆڵەکانی حزبی ئیسڵاح لە پارێزگاکانی مارب و حەزەرمەوت لە کاتێکدا ڕوودەدات کە لایەنەکانی سەر بە ئیمارات لەوانەش ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور و هێزەکانی تاریق ساڵح نیازی کۆنتڕۆڵکردنی پێگەكانی ئەم حیزبەیان هەیە. حیزبی ئیسڵاح پشتیوانی بەشێک لە ئەندامانی گرووپی ئەلقاعیدە لە یەمەنی هەیە و پێشتر ئەم کەسانە لە لایەن هاوپەیمانی سعودیەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنساروڵڵا بۆ مارب گواسترابوونەتەوە.
لێدوانەکان