پێشهاتەکانی سوریا، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=20532

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای نائەمنی و تیرۆرە ئامانجدارەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە پارێزگای دەرعا، سێ سەربازی سووری لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە کوژران.

١- حەلەب:
– لە ٩ی کانونی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی گوندی حربل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تەل رەفعەت ـیان کردە ئامانج.
– لە ١١ی کانونی یەکەم، پێگەکانی چەکدارەکان لە گوندەکانی کەفەرتەعال و کەفەرعمە لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب، کرانە ئامانجی هێرشەکانی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
– لە ١١ی کانونی یەکەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی شارەکانی عەفرین و ئەعزاز لە پارێزگای حەلەب بینران.
٢- ئیدلب:
لە ١١ی کانوونی یەکەم، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی کۆدورە لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سوریا کرانە ئامانج.
٣- دەرعا:
– لە ٩ی کانونی یەکەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سوریا بە ناوی “محەمەد مەحمود ئەلجەنادی” لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری نوێ کوژرا.
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، دوو ئەندامی سوپای سوریا لە ڕێگەی نەمر-سەملین لەلایەن چەند چەكدارێکی نەناسراوەوە کوژران.
٤- دێرەزوور:
– لە ١١ی کانونی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرنی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی ئەلرۆز لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر دوو ئەندامی داعش کوژران.
– لە ١١ی کانونی یەکەم، سەرچاوە هەواڵییەکانی داعش ڕایانگەیاند، خاڵێکی پشکنینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئەلزر لە ناوچەی ئەلبەسیرە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور بە ئامانج گرتووە. لەو ململانێیەدا، ئەندامێکی سوریای دیموکرات کوژرا.
٥- ڕەققە:
– لە ٨ی کانونی یەکەمدا، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
– لە ١٠ی کانونی یەکەم کاروانێکی سەربازی سوپای سوریا لە فڕۆکەخانەی سەربازی تەبەقە ـوە ڕەوانەی شاری عەین عیسا کرا.
٦- حەسەکە:
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئەلکوزلیە لە ڕۆژئاوای تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ١١ی کانونی یەکەم، پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە گوندی تەل ئەللبن لە باکووری حەسەکە، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا.
٧- لە ١٠ی کانونی یەکەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە کوردییەکانی بە ناوی “فەهمی محەمەد” لە ناوچەکانی باکووری سوریا ڕاگەیاند. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ناوبراو یەکێک بووە لە فەرماندەکانی گرووپی ئازادیخوازی عەفرین.
٨- لە ١٠ی کانونی یەکەمدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژایەتی توندی خۆی بۆ هەر کردەوەیەکی سەربازی تورکیا لە دژی ناوچەکانی باکووری سوریا ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *