کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

دووشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 08:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=20516

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) کوژرانی دوو فەرماندەی داعشی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.

لە ١١ی کانونی یەکەم، بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعشی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه، دوو له فەرمانده مەیدانییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆرنی هێزەکانی سێنتکۆم لە ١١ی کانونی یەکەم له ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.

سێنتکۆم ئیدیعای ئەوەی کردووە کە بە کوشتنی ئەو دوو کەسە، پرۆسەی پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا پەک دەکەوێت.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە گوندی ئەلرێز لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *