ئەمریکا بە ئامانجی زیندووکردنەوەی داعش حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج

چوارشەممە 2 حوزه‌یران 2021 - 18:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=2047

شارەزایەکی کاروباری ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ڕێگای بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەیەوێت داعش لە عێراق بە تایبەت لە ناوچەکانی ساڵی ٢٠١٤ زیندوو بکاتەوە.

شارەزایەکی کاروباری ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ڕێگای بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەیەوێت داعش لە عێراق بە تایبەت لە ناوچەکانی ساڵی ٢٠١٤ زیندوو بکاتەوە.

عەلی وائیلی شارەزا لە کاروباری ئەمنی عێراق وتی: واشنتن لە ڕێگای هێنانەوەی خێزانە داعشەکانی کەمپی هۆل و جێگیرکردنیان لە پارێزگای نەینەوا دەیەوێت پیلانی گەڕانەوەی داعش و چالاککردنەوەی لە عێراق جێبەجێ بکات.

ناوبراو وتی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت چاودێری زیاتریان لە سەر جموجوڵی تیرۆریستان بە تایبەت لەو ناوچانەی بوونیان هەیە، هەبێت.

وائیلی وتی: ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و دەستبەسەرکردنی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی، پیلانێکی ئەمریکییە بۆ ئاسانکاری و ئامادەکاری بۆ هاتنەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و دەستپێکردنەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *