پێشهاتەکانی سووریا، ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی کەفەرجەنە لە نزیک عەفرین، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.
١- حەلەب:
– لە ٧ی کانونی یەکەم، سەربازانی ڕووسیا لە ناوچەکانی سەربە شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
– لە ٦ی کانونی یەکەم، بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی کەفەرجەنە لە نزیک عەفرین، بە هێرشی موشەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
٢- ئیدلب:
لە ٤ی کانونی یەکەم، حکومەتی بەناو ڕزگاری لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی تەحریر شامدایە، دامەزراندنی ئەکادیمیای پۆلیسی لە ناو ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند. دروستکردنی ئەکادیمیای پۆلیس لە ئیدلب کە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆی بەناو حکومەتی ڕزگاری و لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون ئەنجامدرا، ناڕەزایی بەشێک لە دانیشتوانی ئەم پارێزگایەی بەدوای خۆیدا هێنا.
٣- دەرعا:
لە ٦ی کانونی یەکەم, بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی قەرفا، منداڵێکی سوری گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
٤- دێرەزوور:
– لە ٦ی کانونی یەکەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی لە دامەزراوەی غازی کۆنکۆ لە پارێزگای دێرەزوور، مانۆڕێکیان ئەنجامدا.
– لە ٥ی کانونی یەکەم، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەلسوار لە باکووری دێرەزوور ڕاگەیاند.
٥- ڕەققە:
لە ٥ی کانونی یەکەم، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
٦- حەسەکە:
– لە ٥ی کانونی یەکەم، هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی بە هەڵگری شاندێکی سەربازی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نیشتەوە.
– لە ٧ی کانونی یەکەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕێمیلان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
٧- سوەیدا:
لە ٤ی کانونی یەکەم، بەشێک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هەندێک لە بڕیارەکانی دەسەڵاتدارانی سوریا، کێشەی بژێوی ژیان، پچڕانی بەردەوامی کارەبا، دابینکردنی ئاو و کەمی سووتەمەنی دەربڕی. لە درێژەی ئەم گردبوونەوەیەدا، خۆپیشاندەران بە هێرشکردنە سەر بینای پارێزگار، بیناکەیان کۆنترۆڵ کرد و ڕوویان کردە ڕەفتاری توندوتیژی.
٨- لە ٥ی کانونی یەکەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگیرا بوون.
٩- لە ٥ی کانونی یەکەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ٥ کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون ڕاگەیاند.
١٠- لە ٧ی کانونی یەکەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان ٢ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلکردووە.
لێدوانەکان