پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=20352

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زەهاویت بن هیلل باڵوێزی ئیسرائیل لە ئۆزبەکستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاریی تاشکەند ٢٠٢٢ لەگەڵ تاجدین جۆرەزادە سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی گەشتیاری تاجیکستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەفغانستان:
١- نەنگەرهار: .
لە ٦ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی جەلال ئاباد لانیکەم شەش کەس بریندار بوون. تا ئێستا هیچ کەس یان گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.


٢- کابوڵ:
– لە ١ی کانونی یەکەم، مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند، سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان، لە فەرمانێکدا عەلی بامیانی یەکێک لە پیاوماقوڵە شیعەکانی بۆ پۆستی بریکاری کاروباری شارەکان لە وەزارەتی گەشەپێدانی شار و نیشتەجێکردنی تاڵیبان دەستنیشانکرد.
– لە ١ی کانونی یەکەمدا، چەکدارانی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان، چالاکییەکانی ڕادیۆکانی “دەنگی ئەمریکا” و “ئازادی”یان بەهۆی دروستکردنی دووبەرەکی لە ئەفغانستان قەدەغەکرد.
– لە ٦ی کانونی یەکەم، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابولی ڕاگەیاند. بەگوێرەی لێدوانەکانی موجاهید ئەم کەسە خەڵکی بیانییە و ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشە.
٣- قەندەهار:
لە ٢٩ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی بەرەی ڕزگاریخوازی ئەفغانستان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکدارانی تاڵیبان لە شاری قەندەهار، یەکێک لە چەکدارەکانی تاڵیبان کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.
٤- خوست:
لە ١ی کانونی یەکەم، هێزە چەکدارەکانی دەزگای هەواڵگری تاڵیبان لە گەڕەکی کوندی شاری خوست ڕێگرییان لە بە قاچاخ بردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ پاکستان گرت و سێ کەسیشیان بە تاوانی قاچاخچێتی دەستگیرکرد.
٥- بەڵخ:
– لە ١ی کانوونی دووەم، چەکدارانی تاڵیبان فەرمانیان بە چۆڵکردنی زۆرەملێ چوار سەد خێزان لە دانیشتوانی گەڕەکی کۆد بەرق لە شارۆچکەی دێهدادی دەرکرد. زۆربەی ئەو کەسانە فەرمانبەری حکومەتی پێشوون.
– لە ٦ی کانونی یەکەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگەی پاسێکی هەڵگری کارمەندانی دەروازەی سنووری حیرتان لە مەزار شەریف، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون.


٦- لە ٢ی کانونی یەکەمدا، سەرچاوە هەواڵیەکانی داعش وێنەی بەیعەتی ئەندامانی ئەم گروپەیان لە ئەفغانستان لەگەڵ ئەبو حوسێن ئەلحوسێنی قوڕەشی خەلیفەی نوێی داعش بڵاوکردەوە.

تاجیکستان:
١- دوشەنبێ:
لە ٢٩ی تشرینی دووەم، دەیەمین کۆبوونەوەی “گفتوگۆکانی ئەمنی هەرات” لە هۆتێل حەیات ڕیجێنسی لە دوشەنبێ بەڕێوەچوو. لەم دیدارەدا نوێنەرانی تاجیکستان و ئەمریکا و ئەحمەد مەسعود بەشداریان کرد.
٢- لە ٣٠ی تشرینی دووەم، “جۆن مارک پۆمەرشایم” باڵیۆزی ئەمریکا لە تاجیکستان پێش کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لەم وڵاتە لەگەڵ “سیراجەدین مێهرەدین” وەزیری دەرەوەی تاجیکستان کۆبووەوە و کێشە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە سەردەمی پۆمەرشایمدا، بنکەکانی تاجیکستان لەسەر سنوورەکانی ئەفغانستان بە هاوکاری ئەمریکا دامەزران و تەیار کران و چالاکیی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سەر بە ڕاوێژکارانی ئەمریکی فراوانتر بوو.
٣- زەهاویت بن هیلل باڵوێزی ئیسرائیل لە ئۆزبەکستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاریی تاشکەند ٢٠٢٢ لەگەڵ تاجدین جۆرەزادە سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی گەشتیاری تاجیکستان دیدار و گفتوگۆی کرد. ناوبراو لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە وتووێژە بەرهەمدارەکەی لەگەڵ جۆرەزادە سەبارەت بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەشتیارانی ئیسرائیلی بۆ گەشتکردن بۆ ئەم وڵاتە کردووە. شایانی باسە کە پرسی گەشتیاری یەکێکە لە بەرگەکانی شیاو بۆ دزەکردن و چالاکی سیخوڕەکانی ڕێکخراوە زایۆنیستەکان لە وڵاتانی دیکە. لەم پێوەندییەدا، لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕێکخراوە زایۆنیستییەکان ڕێوشوێنی زۆریان بۆ ڕاکێشانی هێزی فارسی زمان لە وڵاتانی دەوروبەری ئێران، وەک تاجیکستان و ئەفغانستان گرتووەتە بەر.

پاکستان:
١- خیبەر پختونخوا: .
لە ٢٨ی تشرینی دووەم، بەهۆی هێرشی چەکدارانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بۆ سەر کاروانێکی سوپای پاکستان لە گوندی تەحسیل مەکین لە ناوچەی وەزیرستانی باشوور، دوو سەربازی پاکستان کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ١ی کانونی یەکەم، لەئەنجامی پێکدادانێکی نێوان تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) و هێزەکانی سوپای پاکستان لە ناوچەی شیوا لە وەزیرستانی باکوور، یەکێک لە چەکدارەکانی تحریکی تاڵیبان و سەربازێکی پاکستان کوژران.

٢- لە ٢٨ی تشرینی دووەم، تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاگربەستی لەگەڵ سوپای وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە. لە بەیاننامەیەکی تاڵیبانی پاکستاندا هاتووە: “هەموو سەبرمان بەکارهێنا بۆ ئەوەی پرۆسەی دانوستان تێک نەچێت، بەڵام سوپا و دەزگای هەواڵگری پاکستان هێرشەکانیان ڕانەگرت؛ بۆیە ئێستا هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانمان لە سەرتاسەری وڵات دەست پێدەکات”.
٣- لە ٢٨ی تشرینی دووەم، ژەنەڕاڵ سید عاسم مونیر سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان دەستلەکارکێشانەوەی ژەنەڕاڵ فایز حەمید فەرماندەی فەیلەقی بەهاولپور قبوڵ کرد. ژەنەڕاڵ “فایز حەمید” سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاکستان (ISI) و یەکێکە لە سەربازە نزیکەکانی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە.

٤- لە ٣٠ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای پاسێکی هەڵگری هێزەکانی پۆلیسی پاکستان لە شاری کوێتە لە پارێزگای بەلوچستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەفسەرێکی پۆلیس تێدابوو و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون. تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە تیرۆریستییە راگەیاند.


٥- بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان (BLA)، ئەندامانی ئەم گرووپە لە ١١ی کانوونی یەکەمدا بە چەند نارنجۆکێک هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای پاکستان لە ناوچەی پەنجگور لە بەلوچستان. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو سەربازی پاکستانی بریندار بوون.
هەروەها لە هێرشی ئەم گرووپە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای پاکستان لە ناوچەی خوزدار لە پارێزگای بەلوچستان، چوار سەربازی سوپای پاکستان بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *