شەهید بوونی فەلەستینییەکی دیکە لە کەرتی ڕۆژئاوا

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=20335

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو (سێشەممە)، هێزە زایۆنیستییەکان گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵانی فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ئەم فەلەستینییە تەمەن ٢٣ ساڵە ڕۆژی رابردوو لە هێرشێکدا لە یەکێک لە کەمپەکانی فەلەستینی لە نزیک بەیت لەحم شەهید کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی جەنگی بە سنگی شەهید بووە. شەش کەسی دیکەش بە تەقەی زایۆنیستەکان بریندار بوون. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین، حەماس ناڕەزایەتی خۆی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە.

ئەم بزووتنەوەیە بەڵێنیشی داوە کە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژیمی داگیرکەر درێژە بە خۆڕاگری خۆیان دەدەن. لە لایەکی دیکەوە گروپە فەلەستینیەکان لە بەیت لەحم یەک ڕۆژ ماتەمینی گشتی و مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند.

شایانی باسە هێزە داگیرکەرەکان بە گشتی ڕۆژانە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید دەکەن، بەشێوەیەک کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئەم ڕژیمە زیاتر لە دوو سەد فەلەستینییان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین شەهید کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *