هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە جۆلان + ڤیدیۆ

چوارشەممە 2 حوزه‌یران 2021 - 00:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=2032

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای رژێمی زایۆنیستی بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە لەناوبردنی خاڵێکی سەربازی سوپای سوریا لە سنووری جۆلانی داگیرکراو هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای رژێمی زایۆنیستی بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە لەناوبردنی خاڵێکی سەربازی سوپای سوریا لە سنووری جۆلانی داگیرکراو هەواڵی دایەوە.

ئەفیخای ئەدرەعی ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی، هێرشەکەی وەک سێیەمین هێرشی ئەو رژێمە بۆ سەر سوپای سوریا لەم ساڵدا وەسف کرد و هۆکاری هێرشەکەی بە پێشێلکردنی سەروەری ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان ناوبرد.

سوپای ئیسرائیل لە راپۆرتێکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند بوو کە نزیکەی ٥٠ ئامانجی لە سوریا بۆردومان کردووە.

ناوچەی “جۆلان” هەرێمێکی شاخاوییە لە باشوری رۆژئاوای سوریا کە کۆی گشتی ڕووبەری ١٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت و ١٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەو ناوچەیە لە کاتی شەڕی ٦ ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە داگیر کراوە. خاکی بەپیت، سەرچاوە ئاوییەکان و هەبوونی بەرزاییە ستراتیژییەکان لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ناوچەیە کە گرنگییەکەی دوو هێندە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *