هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر ساراتۆڤ و ڕیازان + ڤیدیۆ

سێشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=20295

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئۆکرانیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگێلس لە پارێزگای ساراتۆڤ لە قووڵایی خاکی ڕووسیا.

بەرەبەیانی ٥ی کانوونی یەکەم، سەرچاوە ڕووسیەکان هەواڵی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان لە فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگێلس لە پارێزگای ساراتۆڤ ڕاگەیاند. ئەم تەقینەوەیانە بەهۆی بەرکەوتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بووە لە چەند شوێنێکی ئەم فڕۆکەخانانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا بەرپەرچی هێرشەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا داوە، بەڵام کەوتنەخوارەوە و تەقینەوەکەیان لە بنکەی ئاسمانی دیاگیلێڤ بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کارمەندی چاککردنەوە و پاراستنی فڕۆکەکان و زیانێکی کەم بە دوو فڕۆکە گەیشتووە. هەروەها چوار کارمەندی دیکەش برینداربوون کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاندووە کە ئۆکراینییەکان لەم هێرشەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی سۆڤیەتیان بەکارهێناوە. بەگوێرەی ئەم زانیاریانە، هەروەها مەودای نێوان فڕۆکەخانەکانی ئاماژەپێکراو و خاکی ئۆکرانیا، ئەگەری ئەوە هەیە ئۆکراینییەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توپولۆف ١٤١ (Tu-141) کە گوایە مەودای ١٠٠٠ کم هەیە لەم هێرشەدا بەکارهێنابێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بنکەی ئاسمانی دیاگیلێڤ لە ڕیازان شوێنی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی توپولۆف ٢٢ (Tu-22) و بنکەی ئاسمانی ئەنگێلس لە ساراتۆڤ شوێنی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی توپولۆف ٩٥ (Tu-95) و توپولۆف ١٦٠ (Tu-160)ـە و سەرچاوەی زۆربەی ئۆپەراسیۆنە مووشەکییە بەرفراوانەکان لەدژی ئۆکرانیایە. ئەم هێرشە دەتوانرێت بە جددیترین هێرشی ئۆکرانیا لە قوڵایی خاکی ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە هەژمار بکرێت.

ساتی هێرسی فڕۆکەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیاگیلێڤ لە ڕیازان

ڕووسیا لە وەڵامی ئەم هێرشەدا و دوای چەند کاتژمێرێک بە فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییە سەربازییەکانی بە دەیان مووشەکی کروز دامەزراوە وزەییەکانی ئۆکرانیا لە شارە جیاوازەکاندا کردە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *