گرژی ئەمنی لە شاری سوەیدا + ڤیدیۆ

دووشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=20244

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری سوەیدا، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

لە ٤ی کانونی یەکەم، بەشێک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەندێک لە بڕیارەکانی بەرپرسانی سووریا، بژێوی ژیان و بەردەوامی پچڕانی کارەبا و ئاو و نەبوونی سووتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە چەند شەقامێکی ئەم شارەیان داخست.

لە درێژەی ئەم گردبوونەوەیەدا، خۆپیشاندەران بە هێرشکردنە سەر بینای پارێزگا توانیان بیناکە کۆنترۆڵ بکەن و پەنایان بردە ڕەفتاری توندوتیژی. دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندەران ناچاربوون لە بینای پارێزگای سوەیدا بکشێنەوە، بەڵام ململانێی چەکداری لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکانی ئەم شارە ڕوویدا و دوای چەند کاتژمێرێک بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکانی سووریا کۆتایی بەم ململانێیە هات.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سووریا، لەم پێکدادانانەدا، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکاندا دەردەکەوێت کە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانە ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیش بریندار بوون.

شایانی باسە لەم دواییەدا و دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە شارۆچکەکانی شەهبا و موجادل و… لە باکوری سوەیدا، کەسانی سەر بە ئیسرائیل ئاراستە و گردبوونەوەکانیان گرتە دەست، بەڵام بە چاودێری و بەدواداچوونەکانی حزبوڵڵا ژمارەیەک گروپی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حزبوڵڵاوە دەستگیرکران.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نائارامییەکانی باشووری سووریا یەکێک لە بابەتەکانی دڵخوازی دەزگای هەواڵگریی رژێمی زایۆنیستییە و بە لەبەرچاوگرتنی دروستبوونی شەپۆلی میدیایی و ململانێی چەکداری، ئەگەری ئەوە هەیە رژێمی زایۆنیستی دەستێوەردان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە کە بە بیانووی سەختی بارودۆخی ژیان ڕێکخرابووە، بکات.

لە ئەگەری بەردەوامی ئەم دۆخە و چارەسەرنەکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریا، دەستێوەردانی دەزگا هەواڵگریەكان و گۆڕینی ئاراستەی ناڕەزایەتیەکان و کەڵک وەرگرتن لە داواکارییەکانی خەڵک، ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی نائارامی و ململانێکان لە باشووری سووریا هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *