پێشهاتەکانی سووریا، ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=20241

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەندێک کێشە و کەموکوڕی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە ژمارەیەک لە شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست.

١- حەلەب:
– لە ٤ی کانونی یەکەم، یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلوەتەنی (لەو گروپە چەکدارانەی سەر بە تورکیا) لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری ئەلباب تیرۆرکرا.
– لە ٤ی کانونی یەکەم، سوپای سوریا بە هێرشی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارەکانی گوندی کەفەرعمە لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب کردە ئامانج.
٢- ئیدلب:
لە ١ی کانونی یەکەم، پێگەکانی چەکدارەکانی ناوچەی سوفۆهن لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشەکانی تۆپخانەیی سوپای سوریا.
٣- دەرعا:
لە ٢ی کانوونی یەکەم، سەرۆکی شارەوانی شاری ئەلتەیبە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
٤- دێرەزوور:
هاوپەیمانی ئەمریکا لە ٤ی کانوونی یەکەمدا کاروانێکی لۆجستیکی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی لە دامەزراوەی غازی کۆنکۆ کرد.
٥- ڕەققە:
– لە ٣ی کانونی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
– لە ٢ی کانونی یەکەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی سوپای تورکیا بەسەر شاری عەین عیسادا بینران.
٦- حەسەکە:
– لە ١ی کانونی یەکەم، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئەلکوزلیە لە ڕۆژئاوای شاری تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ٢ی کانونی یەکەمدا هێزەکانی ئەمریکا دەوریەکی سەربازیان لە شارۆچکەی مەعبدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ئەنجام دان.
– لە ٢ی کانونی یەکەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەوریەکی سەربازیان دا لە ناوچەی مالیکیە ئەنجام دان.
– لە ٣ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە گوندی سنجق سەعدون لە عامودا لە باکووری حەسەکە، دوو کەس کوژران.
– لە ٤ی کانونی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ٤ی کانونی یەکەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕێمیلان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
٧- سوەیدا:
لە ٤ی کانونی یەکەم، ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەندێک کێشە و کەموکوڕی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە ژمارەیەک لە شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست. لە درێژەی ئەم گردبوونەوەیەدا، خۆپیشاندەران بە هێرشکردنە سەر پارێزگای سوەیدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سوریا تێکهەڵچوون.
٨- لە ٢ی کانونی یەکەم، ئارام حەنا، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەکانی باکووری سوریا و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا، ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا راگەیاند.
٩- لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارانەی سەر بەو وڵاتە لەدژی پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگای حەلەب بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەم بابەتە ئەگەری هێرشی زەمینی تورکیای بۆ سەر باکووری سووریا بەهێزتر کردووە.
١٠- لە ٤ی کانونی یەکەمدا، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: چەکداران ٤ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *