بن سەلمان “وڵاتی حەرەمین شەریفین” دەکاتە گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی! + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەنووس و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی بە ڕەخنەگرتن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای “میدل بیست” لە وڵاتی حەرەمین شەریفین وتی: بن سەلمان بە گۆڕینی وڵات بۆ گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی گەورەترین خزمەتی بە دوژمنانی ئیسلام کرد.
تورکی شەلهوب لە تویتێکدا ڕەخنەی لە فێستیڤاڵی میوزیک بە ناوی “میدل بیست” (MDLBEAST) گرت کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “وەرزی ڕیاز” لە پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، و نووسیویەتی: دەستەی بەرەوپێشبردنی جەهل و گەمژەیی ( رەخنە لە دەستەی کات بەسەربردن) دروشمی “ئێمە وڵات دەکەینە سەما”ی هەڵبژاردووە بۆ ڕێکلامی ئەم فێستیڤاڵە مۆسیقایە. دەیانەوێت سەما بە کام وڵات بکەن؟ وڵاتی حەرەمین شەریفین! ئایا پێشێلکارییەکی گەورەتر لەوە لەم شوێنە پیرۆزە هەیە؟
لە تویتێکی تردا شەلهوب هەروەها نووسیوە: ئەو خزمەتە نایابەی بن سەلمان بە دوژمنانی ئیسلام کردوویەتی چییە؟ ئەو وڵاتی حەرەمین شەریفین کردە مەیدانی هەڵپەڕکێ و گۆرانی و ئاهەنگگێڕان!
فێستیڤاڵی مۆسیقای “میدل بیست” لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “وەرزی ڕیاز” بە بەشداری گۆرانیبێژانی عەرەب و جیهانی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
دەستەی کات بەسەربردنی سعودیە هەوڵدەدات ناسنامەی ئیسلامی کۆمەڵگای سعودیە بە ڕێکخستنی مەراسیمی سەما و گۆرانی بگۆڕێت؛ ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی ئەم وڵاتە چەندین جار توڕەیی و بێزاری خۆیان لەم کارانە دەربڕیوە.
لێدوانەکان