هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لە عێراق

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=20205

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە هێرشی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.

بنکەی سەربازی بەعشیقەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ، بە چوار موشەکی گراد کرایە ئامانج. گروپی خۆڕاگری ئیسلامی “ئەحرار ئەلعێراق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەمە شانزەهەمین هێرشی مووشەکییە بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە.
لە ٨ی ١٠ی ئەمساڵیش، بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بە مووشەک کرایە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *