ڕەئیسی: خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بە هەزاران شەهیدیان پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی کردووە

هه‌ینی 2 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=20134

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەی بۆ شاری سنە پرۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی ئاوی پاک و خاوێنی بۆ ئەم شارە بە فەرمی کردەوە، هاوکات لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و کەسایەتییەکانی شارەکەش کۆبووە.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی کردنەوەی پرۆژەی ئاو و کۆبوونەوەی لە گەڵ خەڵک، سەردانی شاری سنەی کرد.

یەکێک لە گرنگترین دیمەنەکانی ئەم سەردانە گرنگ و بەدەسکەوتە، ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە شەقامی فیردەوسیی شاری سنە بوو کە لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و دووکاندارەکانی شەقامەکە قسەی کرد و ئەمەش شکستی پیلانی دوژمنان و گرووپە تیرۆریستییەکانی بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی شاری سنە و جیاکردنەوەی خەڵک و دەسەڵات لە یەکتر پیشاندا.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە میانەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سنە وتی کە دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕش تا ئێستا بە بیانووی جۆربەجۆر هەوڵی پیلانگێڕی و ئاڵۆزکردنی ناوچەکەیان داوە و لەو خەونەدا ژیاون کە دەتوانن لەم مەڵبەندا شوێنی خۆیان بکەنەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە درێژەی خیانەتەکەیان و لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە وەک هەمیشە تووشی هەڵە بوون و تاوانی دیکەیان لە کارنامەی خۆیاندا تۆمار کرد، ئەوان وایان دەزانی کە بە ئاژاوەگێڕی و کردەوە تیرۆریستییەکان دەتوانن بگەنە ئامانجی ڕەشی خۆیان بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بە هەزاران شەهیدیان پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی کردووە.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها بە پێشنوێژی مامۆستایەکی ئەهلی سوننە نوێژەکەی کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک زانای سوننە و شیعەی پارێزگای کوردستان کۆبووەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *