پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر باکوری سوریا ئیدانە کرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەنقەرە و واشنتۆن پابەند بکات بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.
١- حەلەب:
– لە ٢٩ی تشرینی دووەم، پێگەکانی گرووپە کوردییەکان لە ناوچەکانی تەل رەفعەت بە هێرشی تۆپخانەیی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کرانە ئامانج.
– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، هێزەکانی ڕوسیا دەوریەی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانی بەهۆی گرژییەکانی باکوری سوریا هەڵوەشاندەوە.
– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، سوپای سوریا کاروانێکی سەربازی نوێی ڕەوانەی شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) کرد.
– لە ٢٧ی تشرینی دووەم؛ هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی گوندی مەرعنازی سەر عەفرینیان کردە ئامانج.
– لە ٢٧ی تشرینی دووەم، فڕۆکەخانەی سەربازی مێنغ لە تەل رەفعەت کرایە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا.
– لە ٢٧ی تشرینی دووەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ناوچەکانی عەین دەقنە، مەرعناز و شێخ عیسایان لە پارێزگای حەلەب کردە ئامانج.
– لە ٢٦ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێگەکانی هاوبەشی گرووپە کوردییەکان و سوپای سوریایان لە فڕۆکەخانەی سەربازی مێنغ لە پارێزگای حەلەب کردە ئامانج.
– لە ٢٦ی تشرینی دووەم، کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا لە دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە هاتە ناو سووریا.
٢- ئیدلب:
لە ٢٨ی تشرینی دووەم، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەکانی ئەلبارە لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سوریا.
٣- دەرعا:
لە ٢٩ی تشرینی دووەم، بۆمبێک لە نزیک خاڵی پشکنینی سوپای سوریا لە شارۆچکەی شێخ سەعد تەقیەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.
٤- دێرەزوور:
– لە ٣٠ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لە شارۆچکەی سبیخان، سەربازێکی سوپای سووریا گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە ١٠ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دێرەزوور دەستگیرکرد.
٥- ڕەققە:
لە ٢٧ی تشرینی دووەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
٦- حەسەکە:
– لە ٢٩ی تشرینی دووەم، سەربازانی ڕووسیا لە تەل تەمر دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئەلکوزلیە لە ڕۆژئاوای شاری “تەل تەمر” کردە ئامانج.
– لە ٢٧ی تشرینی دووەم، چەند بارهەڵگرێکی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنووری کوردستانی عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە هاتنە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.
– لە ٢٧ی تشرینی دووەم، هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، بە هێرشی تۆپخانەیی هەردوو گوندی ئوم ئەلخەیر و تەل تەویل ڕۆژئاوایان لە تەل تەمر کردە ئامانج.
٧- دیمەشق:
لە ٢٨ی تشرینی دووەم، سەربازێکی سووری لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لە ناوچەی ئەلکوسوە لە پارێزگای دیمەشق بریندار بوو.
٨- حومس:
لە ٢٨ی تشرینی دووەم، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری تەدمور لەلایەن گروپی داعشەوە کوژرا.
٩- سویدا:
لە ٢٨ی تشرینی دووەم, کۆمەڵێک خۆپیشاندەر وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دۆخی خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو و سووتەمەنی چەند ڕێگایەکی شاری سویدایان داخست.
١٠- لە ٢٩ی تشرینی دووەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: چەکدارەکان دووجار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلکردووە.
١١- لە ٢٩ی تشرینی دووەم، جێگری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر باکووری سوریا ئیدانە کرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەنقەرە و واشنتۆن ناچار بکات هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە.
لێدوانەکان