ترسی زایۆنیستەکان لە دەستپێکردنی ئینتیفازەی سێیەم
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە نیشانە ڕوونەکانی دەستپێکردنی ئینتیفازەی سێیەمی فەلەستین لە ئارادایە.
ژەنەڕاڵ تامیر هیمن، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: ڕەوتی ڕووداوەکان بە شێوەیەکی ڕوون ئاماژەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنی ئینتیفازەی سێیەمی فەلەستین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی فەڵەستین زیاتر لەوەی بیری لێدەکرێت نالەبارە، هەر بۆیە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە قودس ئەنجامدراون و ڕفاندنی تەرمی تیران بیرو نیشانەی ئەگەری تەقینەوەی دۆخەکەن.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە دوو تەقینەوە لە قودس ڕوویدا و لە ئەنجامدا ئیسرائیلییەک کوژرا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
میدیاکانی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشانەی ئینتیفازەیەکە کە جیاوازە لە ئینتیفازەکانی هەشتاکان و ٢٠٠٠ و توندوتیژی زۆری لە دژی سوپا لەگەڵدایە.
گیلی کۆهین، شرۆڤەکاری سیاسی کەناڵی “کان”ی ڕژێمی زایۆنیستی، هەروەها وتی: دەزگا ئەمنییەکان لە تەقینەوەی دۆخی شارەکانی فەلەستین زۆر نیگەرانن.
لێدوانەکان