ئەنساروڵڵا جارێکی تر هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە سعودیە

دووشەممە 31 ئایار 2021 - 10:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=1984

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی “قاصف2k” جارێکیتر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە باشوری وڵاتی سعودیەی کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی “قاصف2k” جارێکیتر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە باشوری وڵاتی سعودیەی کردە ئامانج.

ئەمە سێیەم هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردوو بۆ سەر ئەم بنکە ئاسمانییە.
یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، پێشتر لەمبارەیەوە راگەیاند بوو: ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی وەڵامێکی ئاسایی و یاسایی لە بەرامبەر دەستدرێژی و گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *