چۆڵکردنی چوارەمین بنکەی ئەمریکا لە ئەفغانستان + وێنە

یەکشەممە 30 ئایار 2021 - 22:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=1972

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەمریکا باس لە چۆڵکردن و رادەست کردنی بنکەی “کابولی نوێ” لە ناوەندی شاری کابول دەکەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەمریکا باس لە چۆڵکردن و رادەست کردنی بنکەی “کابولی نوێ” لە ناوەندی شاری کابول دەکەن.

بە ووتەی ووتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمێکی ڕەمزیدا، بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و جێگری یەکەمی وەزیری بەرگری ئەفغانستان، بنکەی “کابولی نوێ” لە ناوەندی شاری کابول پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا چۆڵ و رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان کرا.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، هێزەکانی ئەو وڵاتە بە چۆڵکردنی بنکەکانی ئەنتۆنیک لە پارێزگای هێلمەند، مایک سپان لە بەلخ، مۆرهێد و “کابولی نوێ” لە کابول، تا ئێستا لە سەدا ٢٥ی ئۆپەراسیۆنی کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان ئەنجام دراوە و تا ١١ سێپتەمبەری ئەمساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *