حەماس پێشوازی لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرژەوەندی فەلەستینییەکان کرد

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=19695

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ دەرکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی دادگای نێودەوڵەتی لاهای سەبارەت بە “سروشتی یاسایی داگیرکاری بەردەوامی ئیسرائیل” لە ناوچە فەلەستینییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی ئەلعەهد، عیزەت ئەلڕەشق، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە دەستکەوت و هەنگاوێکی گرنگە کە دەتوانێت لە بەرژەوەندی پرسی نەتەوەیی ئێمە و مافەکانی گەلی فەلەستین بێت.
ناوبراو هەروەها سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەنگیان بە پێشنیازی فەلەستین داوە و هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوای کە دژی ئەم پێشنیازە بوون، شەرمەزار کرد.

لیژنەی چوارەمی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەسەر داوای فەڵەستین لە بڕیارێکدا، داوای لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد لێکۆڵینەوەی یاسایی و بۆچوونی ڕاوێژکاری خۆی سەبارەت بە “سروشتی یاسایی داگیرکاریی کۆلۆنیالیزمی ئیسرائیل” لە ناوچەکانی فەلەستین لە نێویاندا قودسی داگیرکراو رابگەیەنێت.

لەم دەنگدانەدا، ٩٨ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بەڵێیان بەم بڕیارە دا، هاوکات ١٧ وڵات لەوان ئەمریکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، نەمسا و کۆماری چیک دەنگی نەخێریان دا و ٥٢ وڵاتیش دەنگیان نەدا.

بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، فەلەستینییەکان دەیانەوێت دادگای لاهای بڕیار بدات کە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی وەک لە بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە کاتی نییە و ئەم داگیرکارییە دەبێت لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای فۆرمولەی خاک لەبەرامبەر ئاشتی کۆتایی پێبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *