پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=19588

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا لە میحوەری دۆنباس، شارۆچکەی پاڤلیوکا لە باشووری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک و ناوچەی ئۆپیتێنێ لە باکووری فڕۆکەخانەی دۆنێتسک، لە لایەن سوپای ڕووسیا دەستی بەسەردا گیرا.

١- گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ساتی لەناوبردنی هاویتزەر M777 ی سوپای ئۆکرانیا (دروستکراوی بەریتانیا کە لەلایەن ئەمریکاوە بە ئۆکرانیا بەخشراوە) لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لانسێتی ڕووسیا.

٢- دۆنێتسک:
– لە ١١ی ئەم مانگە، سەرچاوە ڕووسییەکان رایانگەیاند کە سوپای ڕووسیا ناوچەی مایۆرسکی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری گۆرلیوکا لە پارێزگای دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە. هێزەکانی ئۆکرانیا بە تۆپخانە ئەم ناوچەیە بۆردومان دەکەن و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم پێشڕەوییە سەقامگیر نەبێت و مایۆرسک لەلایەن ڕووسەکانەوە چۆڵ بکرێت.


– لە ١٢ی ئەم مانگە، ململانێی نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا لە میحوەری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی باخموت لە پارێزگای دۆنێسک بەردەوامە. به پێی دوایین هەواڵەکانی ئەم بەرەیە، هێزەکانی ئۆکرانیا به پاڵپشتی تۆپخانەکان، توانیان هێرشەکەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ گرتنەوەی کارگەی چیمەنتۆ بەرپەرچ بدەنەوە. هەروەها هەواڵی پێشڕەوی ڕووسیا لە باشووری باخموت تا ئەم ساتە ڕاست نییە و ململانێکان لە ناوچەی ئیڤانگراد بەردەوامە.


– لە ١٢ی ئەم مانگە، دوابەدوای بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری باکووری فڕۆکەخانەی دۆنێتسک، ناوچەی ئۆپیتێنێ لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ کرا. ململانێی لە ناوچەی ڤیدیانە هێشتا بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم ناوچەیە لە دەستی سوپای ڕووسیادا دەربهێنرێت. بە گرتنی ئۆپیتێنێ لەلایەن ڕووسەکانەوە، هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئەڤدیکا زیاتر دەچنە ژێر فشار و هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنێتسک لە میحوەری باکوورەوە سنووردارتر دەبن.


– لە ١٤ی ئەم مانگە، سەرەڕای چەندین ڕاپۆرتی میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە میحوەری ئۆسڤاتۆڤ، هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی ئەم میحوەرەدا ڕووی نەداوە و سوپای ڕووسیا لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی زەمینی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کوزمیۆکا سەرکەوتوو بووە.
ئاڵوگۆڕی تەقەی تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هەردوولا تیشکی خستووەتە سەر ناوچەکانی کوزمیوکا، نۆڤاسلیوسکێ، ڕیگۆرودکا، سێرگیوکا، کارمازینیوکا و ماکیوکا. سوپای ئۆکرانیا هەروەها بە موشەکهاوێژی هیمارس (HIMARS) هێرشی کردووەتە سەر کارگە پیشەسازییەکانی شاری ئۆسڤاتۆڤ، کە بووەتە هۆی زیانی ماددی و گیانی لە سوپای ڕووسیا.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا سەرقاڵی ئامادەکاری و کۆکردنەوەی هێزن لە شاری کۆپیانسک. هەروەها ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و کەرەستەی تۆپخانەیی لە خارکیڤەوە ڕەوانەی ئەم میحوەرە کراوە. ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت، هێرشەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر میحوەری ئۆسڤاتۆڤ کرمینا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چڕتر دەبێتەوە. لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرە، شارەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک تووشی مەترسییەکی گەورە دەبن.


– لە ١٤ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی پاڤلیوکای سەر بە پارێزگای دۆنێتسک ڕاگەیاند. جێی ئاماژەیە ململانێی پاڤلیوکا دوو هەفتە لەمەوبەر دەستی پێکرد و لە خولی یەکەمی ململانێکاندا سوپای ئۆکرانیا توانی بەرپەرچی هێرشی ڕووسیا بداتەوە، بەڵام هێرشەکانی دواتری سوپای ڕووسیا قورستر بوون و ئۆکراینییەکان ناچاربوون لەم شارۆچکەیە پاشەکشە بکەن.

٣-خێرسۆن:
– لە ١١ی ئەم مانگە، سوپای ڕووسیا پردی ئەنتۆنیڤسکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن لەکاتی کشانەوەی لە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای خێرسۆن تەقاندەوە. ئەم پردە نزیکترین و سەرەکیترین شوێنی پەڕینەوە لەسەر ڕووباری دنیپەر لە شاری خێرسۆن بوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێش خۆرهەڵاتن لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە تەقێنرایەوە.
سەرەڕای ئەم ڕووداوە، هێزەکانی ڕووسیا هێشتا لە شاری خێرسۆن جێگیرن و ژمارەیەکی زۆر کەشتی و پردی پۆنتۆن بۆ گواستنەوەیان لە خێرسۆن هەیە. لە ئێستادا سەرەکیترین شوێنی پەڕینەوە لەسەر ڕووباری دنیپەر بەنداوی کاخۆڤکایە.


– لە ١٢ی ئەم مانگە، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری کشانەوەی سوپای ڕووسیا لە ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپەر لەلایەن وەزیری بەرگری ڕووسیا، هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپەر بە ڕووبەری ٤٧٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە کشانەوە.


– گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ساتی لەناوبردنی زرێپۆشەکانی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لانسێتی ڕووسیا لە میحوەری خێرسۆن.
بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ڕۆمێنگەکانی ڕووسیا و ڕێژەی بەرزی سەرکەوتنیان، هەروەها درێژتربوونی باڵەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکان لە چاو پێشوو، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەش لەلایەن ئێرانەوە دروستکرابن. سەرەڕای ئەمە، تا ئێستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەو تایبەتمەندییانە لە چەکەکانی ئێراندا نەبینراوە.

٤- ئۆدێسا:
لە ١٣ی ئەم مانگەدا سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکی شاری چێرنۆمۆرسک لە باشووری ئۆدێسا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *