شەهیدبوونی کچێکی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ

دووشەممە 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=19547

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کچێکی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی شەهید کرا.

میدیاکانی فەلەستینی بڵاویان کردەوە کە کچێکی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی بەیتۆنیا لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید کراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم شارەدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینیەکان کردووە کە دوو سەرنشینی تێدابووە.

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەربازانی ئیسرائیلی وەک هەمیشە هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لەوانە جنین و نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا و ژمارەیەک فەلەستینییان دەستگیرکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *