پێشهاتەکانی سووریا، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی قبور ئەلغراجنە لە نزیک شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە کرد کە لە هەشت زرێپۆش پێکهاتبوو.
١- حەلەب:
– لە ١١ی ئەم مانگە سەدان کەس لە دانیشتووانی عەفرین گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای کشانەوەی چەکدارانی تەحریر شامیان لەم شارە کرد.
– لە ١٢ی ئەم مانگە، سوپای سووریا بە هێرشی تۆپخانەیی، پێگەکانی چەکدارانی گوندی کفرعمە لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب، کردە ئامانج.
٢- ئیدلب:
لە ١٢ی ئەم مانگە پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەی “سان” و “ئەفس” کرانە ئامانجی هێرشەکانی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
٣- دەرعا:
لە ١٢ی ئەم مانگە بەرپرسی شارەوانی شاری عولەما لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.
٤- دێرەزوور:
– لە ٩ی ئەم مانگە گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەسیرە سەر بە پارێزگای دێرەزوور لە ئەستۆ گرت. بەگوێرەی زانیارییەکانی داعش، لەم هێرشەدا، یەکێک لە هێزەکانی (SDF) کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
– لەئەنجامی ململانێی نێوان داعش و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی ئەلسوبحە، یەکێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا.
٥- ڕەققە:
لە ١٠ی ئەم مانگە دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک گوندی حزیمە برینداربوون.
٦- حەسەکە:
– لە ١٢ی ئەم مانگە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی “تەل تەویل” لە نزیک شاری “تەل تەمر” کردە ئامانج.
– لە ١١ی ئەم مانگە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ناوچەکانی دەوروبەری شاری ئەبوراسین لە باکووری حەسەکەیان کردە ئامانج.
– لە ١١ی ئەم مانگە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕێمیلان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
– لە ٩ی ئەم مانگە، گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی “مەغلوجە” لە نزیک شاخی عەبدولعەزیز لە پارێزگای حەسەکە ڕاگەیاند. لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا چەند کەس لە هێزەکانی هەسەدە بریندار بوون.
– لە ٩ی ئەم مانگە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی شانە نووستوەکانی داعش و پشکنینی بەشی چوارەمی کەمپی ئەلهۆڵ دەستپێکرد.
– لە ٩ی ئەم مانگە هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی قبور ئەلغراجنە لە نزیک شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە کرد کە لە هەشت زرێپۆش پێکهاتبوو.
٧- حومس:
لە ١١ی ئەم مانگە، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک شاری تەدمور گیانی لەدەست دا.
٨- لە ١١ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ڕاگەیاند.
٩- لە ١١ی ئەم مانگە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: چەکداران ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
لێدوانەکان