زرێپۆشی ئیسرائیلی لە ئۆکرانیا! + وێنە

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=19507

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت نەناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا، زرێپۆشێکی ئێمرەپی (MRAP) دروستکراوی ئەم ڕژێمە لە بەرەی خێرسۆن لە ئۆکرانیا بینرا.

میدیاکانی ئۆکرانیا وێنەیەکی ئێمرەپی “گایا ئەمیر”ی دروستکراوی رژێمی زایۆنیستی لە بەرەی خێرسۆنی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە. ئەمە یەکەمجارە کە سوپای ئۆکرانیا بە ئاشکرا زرێپۆشێکی دروستکراوی ئیسرائیل لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا بەکاردەهێنێت. ئێمرەپی “گایا ئەمیر” ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی فرە مەبەستی دژە مینە و بۆ پشکنین، گواستنەوەی بریندارەکان، دابینکردنی پێداویستییەکانی لۆجستی لەلایەن کۆمپانیای گایاوە دیزاین و بەرهەم هێنراوە. ئەم زرێپۆشە خاوەنی شاسی فۆرد F-550 ی بازرگانییە و توانای هەڵگرتنی ١٢ کەسی هەیە.

بەشێک لە سەرچاوە عیبرییەکان دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی زرێپۆشی ئیسرائیل لە ئۆکرانیا، ئەو هەواڵ و وێنانەیان بە “پشتڕاست نەکراو” ناو بردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شێواز و کاتی گواستنەوەی ئەو چەکانە لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بۆ ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە. دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئۆکرانیا هەروەها لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

لەم دواییانەدا و پاش هۆشداریی جیددی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بۆ ئیسرائیل بۆ نەناردنی چەکی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، دەسەڵاتدارانی زایۆنی ڕایانگەیاند کە هیچ چەکێک بۆ ئۆکرانیا نانێرن و تەنیا کەرەستەی پزیشکی، مەدەنی و … ڕەوانەی کیێڤ دەکەن. بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل دەبێت و ئەگەری کاردانەوەی ڕووسەکان بۆ ئەم پرسە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *