پێشهاتەکانی عێراق، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 8 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=19345

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی لیوای ٢٠ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندەکانی “بایکە”، “وادی قەسب” و ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئێران لەدژی داعش دەستپێکرد.

١- بەغدا:
– لە ٦ی ئەم مانگە مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنیان تاوتوێ کرد.
– هاوڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن چەند چەكدارێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی کەرادەی شاری بەغدا کوژرا و ئەفسەرێکی سوپای کەنەدا بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست دا.

٢- دیالە:
– لە ٧ی ئەم مانگە هێزەکانی لیوای ٢٠ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە گوندەکانی “بایک”، “وادی قەسب” و ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئێران لە دژی شانە نووستوەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکرد.
– لە ٦ی ئەم مانگە، تاڵب ئەلموسەوی، فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە دیالە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە سێ میحوەر بۆ دەستنیشانکردن و لەناوبردنی حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لەم پارێزگایە ڕاگەیاند.
– لە ٧ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئەلعەواشک لە پارێزگای دیالە لەناو بران.

٣- نەینەوا:
– لە ٥ی ئەم مانگە، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، دوای دۆزینەوەی حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی بادوش هێرشیان کردە سەر. لەئەنجامی ئەم ململانێیەدا چەندین ئەندامی داعش لە نێویاندا فەرماندەی مەیدانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە ناوچەی بادوش کوژران.


– لە ٥ی ئەم مانگە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ سوپای عێراق لەدژی داعش لە باشووری موسڵ ڕاگەیاند.

٤- وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی سوپای ئەم وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق رایگەیاند.

٥- دوای هەڵبژاردنی عەبدولئەمیر ئەلشمری (جێگری پێشووی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان) وەک وەزیری ناوخۆی عێراق، لیوا قەیس خەلەف ئەلمحەممەداوی وەک جێگری فەرماندەی نوێی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەڵبژێردرا.

٦- ١٢ ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە حیزبە جیاجیاکان وەک ناڕەزایەتییەک بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ئێستا دەستیان لەکارکێشایەوە.

٧- لە ١ی ئەم مانگەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی حکومەتی کاڕبەرێکەری پێشوو دەسەڵاتی دانانی نەبووە، سەرجەم ئەو فەرمانانەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن حکومەتی کاڕبەرێکەر بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە دوای ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە دەرکرا بوون.

٨- لە ١ی ئەم مانگە، موحسین ئێژەیی، بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە نامەیەکدا بۆ هاوتا عێراقیەکەی، فایق زیدان، داوای خێراکردنی دادگاییکردنی تاوانبارانی تیرۆرکردنی سەردار سولێمانی کرد.

٩- لە ٣٠ی مانگی رابردوو محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد کازم ئالسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری شیرازی ئێرانی شەرمەزار کرد و جەختی لەسەر هاوخەمی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ قوربانیانی ئەم ڕووداوە کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *