عیمران خان: شەهباز شەریف لە پشت تیرۆرکردنی منەوە بوو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، لە بەیاننامەیەکدا کە حیزبەکەی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئێستای پاکستان، شەهباز شەریف، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی هەواڵگریی بە تێوەگلان لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژی پێنجشەممە تۆمەتبار و داوای دوورخستنەوەی ئەو سێ بەرپرسەی کردەوە.
عیمران خان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: “دڵنیام شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیران، ڤێرنا سەنعوڵڵا، وەزیری ناوخۆ و ژەنەڕاڵ فەیسەڵ لەپشت ئەم تیرۆرەوە بوون.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: “پێشتر زانیاریم پێگەیشتبوو کە ئەمە ڕوودەدات، پێویستە ئەو کەسانە لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، ئەگەر لانەبرێن، ناڕەزایەتی ڕوودەدات.”
وەزیری ناوخۆی پاکستان وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: عیمران خان من و سەرۆکوەزیران و ئەفسەرێکی باڵای تاوانبار کردووە، لە کاتێکدا ئەمە لە پارێزگایەکدا ڕوویدا کە حزبەکەی عیمران خان لە دەسەڵاتدایە.
لێدوانەکان