مانۆڕی سەربازی کۆماری ئازەربایجان لە سنوورەکانی باشوور

پێنجشەممە 3 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=19215

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان مانۆڕی هێزە تایبەتەکانی لە سنوورەکانی باشووری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە دەستپێکردنی مانۆڕی هێزە تایبەتەکانی لە سنوورەکانی باشوور ڕایگەیاند، “بەپێی پلانی سەربازی ئەم وەزارەتە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، مانۆڕی هێزە تایبەتەکانی ئەم وڵاتە لە نزیک سنوورەکانی باشوور دەستی پێکردووە. بەپێی پلانەکە، ئەم مانۆڕە کە لەژێر فەرماندەیی لیوا حیکمەت میرزایۆف، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئازەربایجاندایە، یەکە سەربازییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.”

بەگوێرەی ئەو پلانەی ڕاگەیەندراوە، لە قۆناغەکانی داهاتووی ئەم مانۆڕەدا هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئازەربایجان ئەرکی جۆراوجۆری لە هاوکاری یەکەکانی هێزی ئاسمانی و پاڵپشتی هێزی مووشەکی و تۆپخانەیی ئەنجام دەدات.

شایانی باسە لە کۆتایی مانگی رابردوو، هێزە زەمینییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە ناوچەی ئەرەس لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەنجام دا. هەرچەندە باکۆ هەوڵی ئەوە دەدات قەناعەت بە خەڵکەکەی بکات کە مانۆڕی سەربازی لە سنوورەکانی باشوور وەک کاردانەوەیەک بۆ مانۆڕی ئەم دواییەی تاران و زیادکردنی ئامادەیی هێزە سەربازییەکان لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی زەمینی ئێران لەم وڵاتەیە؛ بەڵام، ئەم مانۆڕە ساڵانە لەم ماوەیەدا لە کۆماری ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت و مەرج نییە ئەم پرسە پەیوەندی بە مانۆڕی ئێرانەوە هەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *