دوو شەهید و چوار بریندار لە جنین

پێنجشەممە 3 تشرینی دووه‌م 2022 - 20:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=19211

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە پێکدادانەکانی توندی نێوان فەلەستینیەکان و سوپای رژێمی زایۆنیدا شەهید بوونی دوو فەلەستینی و برینداربوونی چوار کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

میدیاکانی فەلەستین رایانگەیاند کە ململانێیەکی توند لە نێوان فەلەستینیەکان و هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە شاری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕوویدا.

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە شەهید بوونی دوو فەلەستینی و بریندار بوونی چواری دیکە بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕ و پێکدادانەکانی جنین راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “شەهاب نیوز”، سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویانکردەوە، یەکێک لەو شەهیدانە، “فاروق جەمیل سەلامە”، یەکێکە لە فەرماندەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی.

کەتیبەکانی قودس، لیوای جنین شەهیدبوونی فەرماندە “فاروق جەمیل سەلام”، یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو کەتیبانە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *