پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا هێرشی نوێی بۆ سەر میحوەری باکووری فڕۆکەخانەی شاری دۆنێتسک و بەرەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە دەستپێکردووە.
١- لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە حکومەتی ڤیکتۆر ئۆربان لە ساڵیادی شۆڕشی هەنگاریا لە شاری بوداپێست گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. بەگوێرەی میدیاکانی ئەوروپا، نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بەشداریان لەو ناڕەزایەتیانەدا کردووە و داوایان کردووە حکومەت هەنگاوی جددی بۆ هەڵاوسان و زیادکردنی مووچە بگرێتە بەر.
بڕیارەکانی ئەوروپا لە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕووسیا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لەم کیشوەرەدا و لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، ئەنجامەکانی وردە وردە لە دۆخی گشتی وڵاتانی ئەوروپادا دیار دەبن.
٢- خێرسۆن:
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، میدیاکانی ئۆکرانیا رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣١ (مۆدێلێکی بچووکی شاهێد ١٣٦)یان لە میحوەری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا خستووەتە خوارەوە. ڤیدیۆی خوارەوە پەیوەندیان بەم هێرشانە هەیە کە تاڕادەیەک وەک خۆی ماوەتەوە و کەوتووەتە دەستی ئۆکراینییەکان.
شەڕی تۆپخانەکان لە نێوان هەردوولا لە میحوەری میلۆ (لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا) و دۆدچانی (لەژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیا)دا بەڕێوەدەچێت و هێرشە زەمینییەکان کەمبوونەتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا پێگەکانیان لە میحوەری ڕۆژئاوای میلۆ بەهێز کردووە. ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان سەربازانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ناوچەی باشووری پردی داڤیدۆ بەردەوامە و هەردوولا هەوڵی پێشڕەوی و سەقامگیرکردنی پێگەکانیان دەدەن. سەرەڕای ئەم ململانێیانە، هیچ گۆڕانکارییەکی دیاریکراو لە هێڵەکانی ئەم میحوەرەدا رووی نەداوە.
– سیستەمی بەرگری ڕووسیا، چوار مووشەکی سیستەمی هیمارس (HIMARS) و ئۆلخا (Olkha) و حەوت مووشەکی هارمی AGM-88 HARMیان لە نۆڤاکاخۆڤکا لەناویان برد.
٣- خارکیڤ:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ، ناوچەکانی میاسۆژاریوکا، کارمازینیوکا، تێرنی و یامپۆلیوکا کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیا. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی پچڕپچڕ لە دەوروبەری دیبرۆوا لە ڕۆژئاوای کرمینا و کوزمیۆکا لە ڕۆژئاوای ئۆساتۆوە بەردەوامە.
٤- دۆنێتسک:
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی پرۆمایسک، ڤۆدیانە و نۆلێسک لە نزیک ناوچەی پیسکی لە میحوەری باکووری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک. هێزەکانی سوپای ڕووسیا دەستیان بەسەر ڕێگای پێسکی – ڤێدیانیدا گرتووە و چوونەتە ناو ڤێدیانە. ململانێکان لەم گوندە و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کێڵگەکانی پرۆمایسک و نۆڵسکێ بەردەوامە و لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا، کشانەوەی سوپای ئۆکرانیا لەو ناوچانە چاوەڕوان کراو دەبێت. کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا بەسەر ئەو ناوچانەدا دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ پێشڕەوی لە ناوچەکانی کراسنۆگۆرۆڤیکا لە ڕۆژئاوای دۆنێتسک و ئاڤدییۆکا لە باکووری فڕۆکەخانەی دۆنێتسک و تەنانەت دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەم میحوەرەدا بکات. ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە سەرچاوەی زۆرێک لە هێرشەکانی تۆپخانەی ئۆکرانیان بۆ سەر شاری دۆنێتسک.
– سوپای ڕووسیا لەگەڵ پێشڕەوی لە میحوەری باشووری پارێزگای دۆنێتسک، لە باشوورەوە چووەتە ناو شارۆچکەی پاڤلیوکا و هێزەکانی ئۆکرانیا بەرەو باکووری ئەم شارۆچکەیە پاشەکشەیان کردووە. جگە لەوەش هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ڤۆگوڵدار، ڤیدیانە و ناڤامیخیلیوکا و لە پێشڕەویدان. شەڕ و پێکدادان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە بەردەوامە.
– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، لە درێژەی پێکدادانەکانی بەرەی باکووری شاری دۆنێسک، سوپای ڕووسیا توانی شوێنەکانی دەوروبەری ڤیدیانە و ئۆپیتێنێ کۆنترۆڵ بکات. هەندێک سەرچاوەی ڕووسی کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە ناوچەی ئۆپیتێنێ ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا هێزەکانی ڕووسیا نەچوونەتە ناو ئەم ناوچەیە و لە ئێستادا ئەم هەواڵە پشتڕاست ناکرێتەوە.
هێرشەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری باکووری شاری دۆنێسک لە ٢٦ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامن. بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا ئاماژەیە بۆ هەنگاوی جددی ئەوان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دۆنێتسک، بەڵام ئەم بابەتە پێویستی بە پشتیوانیی زیاتری ئاسمانی و تۆپخانەیی هەیە. وەک لە ڕابردوودا ئاماژەمان پێدا، کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەتوانێت دەرفەتێک بۆ پێشڕەویکردن لە بەرەی ڕۆژئاوا و باکووری شاری دۆنێتسکدا بڕەخسێنێت.
– دوێنێ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا توانیان دوو هەلیکۆپتەری می ٨ی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی ڕێگای باکووری ناوچەی بارستۆ و ناوچەی کۆستیانتینیڤکا کە دەکەوێتە پارێزگای دۆنێتسک تێکبشکێنن.
٥- پۆلتاڤا:
– سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای پۆلتاڤا.
٦- نیمچە دورگەی کریمیا:
سوپای ئۆکرانیا بە ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٧ بەلەمی ئینتحاری هێرشی کردە سەر بەندەری سیڤاستۆپۆلی کریمیا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند کە ئەم هێرشە بە تەواوی بەرپەرچ دراوەتەوە. بە پێی لێدوانەکانی ئەم وەزارەتە، هێرش بۆ سەر سیڤاستۆپۆل لەلایەن ڕاوێژکارانی بەریتانیاوە ئەنجام دراوە. دوای ئەوەی ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر بەندەری سیڤاستۆپۆل، ڕووسیا بەشداریکردنی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دانەوێڵەدا ڕاگرت.
٧- زاپۆرۆژیا:
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، سەرچاوە ناوخۆییەکان هەواڵی تەقینەوەی بۆمبێکیان لە نزیک بینای تەلەفزیۆنی شاری مێلیتۆپۆل بڵاوکردەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا پێنج کەس بریندار بوون.
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، سەرچاوە ناوخۆییەکان ناردنی ١٠ تۆپی ١٥٢ ملم 2A36ی سوپای ڕووسیایان بۆ میحوەرەکانی باکووری شاری مێلیتۆپۆل ڕاگەیاند.
٨- کیێڤ:
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا، لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، پرسی هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا ڕەتکردەوە و وروژاندنی ئەو پرسەیان لە ئەنجومەنی ئاسایش بە نایاسایی ناوبرد.
– دیمیتری کۆلبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا: پەیوەندی دیپلۆماسیمان لەگەڵ ئێران بەهۆی پاڵپشتی لە ڕووسیا دەبڕین.
ئەوان بە هاوکاری سەربازیی ڕووسیا لە شەڕدا هەڵەیەکی گەورەیان کرد. ئێمە بەڵگەمان هەیە کە دەریدەخات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون. هەروەها زانیاریمان هەیە کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئێران مووشەکی گەیاندووەتە ڕووسیا. دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا نادات.
هەر لەو پێوەندییەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە فیفا کردووە ئێران لە جامی جیهانی قەتەر دووربخاتەوە بەهۆی تێوەگلانی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیا و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ!
٩- لە ٣١ی تشرینی یەکەم، سوپای ڕووسیا بەلایەنی کەم بە ٨ مووشەکی کروزی Kh-101 هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ، ئۆدێسا، زاپۆریژیا، ڤینیتسیا و دنیپرۆپترۆڤسک.
ڤیدیۆکانی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی کارەبای ئاوی ناڤادنیسترۆڤسک لە پارێزگای ڤینیتسیا و پاڤلۆگراد لە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک و وێستگەی کارەبای ئاوی زاپۆرۆژێ و ناوچەیەکی نادیار لەم پارێزگایە بەهۆی مووشەکەکانی ڕووسیا.
١٠- ڤیدیۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 300ی سەر بە سوپای ئۆکرانیا کە پێدەچێت بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ڕووسی (لانسێت) تێکشکا بێت.
لێدوانەکان