ئەرمەنییەکانی قەرەباغ پەیوەست بوون بە کۆماری ئازەربایجانیان ڕەتکردەوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناوچەی قەرەباغ لە شاری خان کەندی گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا و دژایەتی خۆیان بۆ پەیوەستبوون بە کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند و بۆ سەربەخۆیی خۆیان داوای پشتیوانی لە حکومەتی ئەرمینیا کرد.
لە میانەی گردبوونەوەی جەماوەری و ناڕەزایی ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناوچەی قەرەباغ لە شاری خان کەندی (ستێپاناکێرت) لە ٣٠ی مانگی رابردوو، وێڕای پشتیوانیکردن لە سەربەخۆیی قەرەباغ، بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە تیایدا داوای پشتیوانی حکومەتی ئەرمینیا و دژایەتیکردنی پەیوەست بوون بە کۆماری ئازەربایجان کراوە.
لەم بەیاننامەیەدا ئەرمەنییەکانی قەرەباغ داوایان لە ڕووسیا کردووە کە ئەرکەکانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خەڵکی ئەم ناوچەیە جێبەجێ بکات و میکانیزمی سیاسی و سەربازی بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت.
یەکێک لە خاڵەکانی ئەم بەیاننامەیە جەخت لەسەر پەیوەست نەبوونی قەرەباغ وەک بەشێک لە کۆماری ئازەربایجان کراوەتەوە و هاتووە: هیچ حکومەتێک لە ئەرمینیا مافی ئەوەی نییە دەستبەرداری ئەرکی دەستەبەرکردنی ئاسایشی خەڵکی قەرەباغ بێت و بەڵگەنامەیەک بۆ ئەم مەبەستە واژۆ بکات.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە وتارەکەیدا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پەیمانی ئاشتی نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لەسەر بنەمای وەشانی واشنتۆنە، کە تێیدا سەروەری قەرەباغ ڕادەستی باکۆ کراوە. ئێستا ئەوە بەندە بە گەل و سەرکردایەتی ئەرمینیا کە کام بژاردە هەڵبژێرێت.
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان هەروەها ڕاگەیاندووە کە ململانێی قەرەباغ کۆتایی هاتووە و باکۆ پێنج بنەمای بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەرمینیا پێشنیار کردووە. ناوبراو لە لێدوانێکی دیکەدا پەیوەست بوونی ناگۆرنو-قەرەباغ بە کۆماری ئازەربایجان بە تاکە چارەسەری ئەم کێشەیە زانیوە و بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەو بارەیەوە کردووە.
شایانی باسە نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری، ئەمرۆ سەردانی تارانی پایتەختی ئەم وڵاتە دەکات.
لێدوانەکان