پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی “ڕۆمینا” و “یاسمین” کە لە ڕێگادا بوون بەرەو سووریا، دوای تێپەڕاندنی کەناڵی سوێس گەیشتنە بەندەری بانیاسی سوریا.
١- حەلەب:
لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، سوپای سووریا بە هێرشی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارەکانی گوندی کەفەرعمە و ئەلقەسر لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب کردە ئامانج.
٢- ئیدلب:
لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەکانی شەنان، ئەلفەتیرە و بێنین لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
٣- درعا:
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، ئەندامێکی پێشووی گروپی تیرۆریستی داعش لە شاری جاسم لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.
٤- دێرەزوور:
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر چەند ماڵێک لە شارۆچکەی زیبان و لە ئەنجامدا ژنێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
٥- ڕەققە:
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای ئێم ٤ و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە ئاسمانی شاری تل ئەبیەز بینران.
٦- حەسەکە:
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی دەوروبەری تەل تەمەریان کردە ئامانج.
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی نزیک شاری ڕاس ئەلعەین، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا گیانی لەدەست دا و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
٧- تەرتۆس:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی “ڕۆمینا” و “یاسمین” کە لە ڕێگادا بوون بەرەو سووریا، دوای تێپەڕاندنی کەناڵی سوێس گەیشتنە بەندەری بانیاس.
٨- لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: چەکداران ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
٩- لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ١٣ کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون ڕاگەیاند.
١٠- وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێرانی ئیدانە کرد. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئەم هێرشە تیرۆریستییە جارێکی دیکە سەلماندنی کە تیرۆر بۆتە یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی سیاسەتی ئەمریکا بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری وڵاتانی دیکە بە ئامانجی وابەستەبوونیان بە ئەمریکا.
لێدوانەکان