هێرشی فڕۆکەیی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناو خاکی سعودیە

شەممە 29 ئایار 2021 - 10:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=1904

ئەنساروڵڵا بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قاصف2k هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیتی باشوری وڵاتی سعودیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا لە هێرشی ئەو هێزانە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قاصف2k بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیتی باشوری وڵاتی سعودیە هەواڵی دایەوە.

بە ووتەی ووتەبێژی ئەنساروڵڵا هێرشەکەی سەرکەوتوو بووە و فڕۆکەکان توانیانە ئامانجەکانیان بپێکن.
هاوپەیمانی سعودیە هەروەها ئێوارەی ڕۆژی رابردوو لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی ناوچەکانی باشوری سعودیە هەواڵی دا بوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *