پێشهاتەکانی عێراق، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگیان بە وەزیرەکانی کابینەی سودانی و پلانەکانی حکومەتەکەی دا، رێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات لە مستەفا کازمی بۆ محەممەد شیاع سودانی لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
١- بەغدا:
– لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، پەرلەمانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا متمانەی بە وەزیرەکانی کابینەی سودانی و پلانەکانی حکومەتەکەی دا.
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، ڕێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات لە مستەفا کازمی بۆ محەمەد شیاع سودانی لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
– لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، ئالینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
– لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداری عەبدولعەزیز ئەلشەمری باڵیۆزی سعوودیە لە بەغدا کرد. لەم دیدارەدا لایەنەکان باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرد.
٢- دهۆک:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی رابردوو چەندین جار ناوچەکانی پارێزگای دهۆکیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج.
٣- نەینەوا:
لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا پێگەکانی چەکدارە کوردییەکانیان لە ناوچەی شنگال کردە ئامانج.
٤- لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی لە هەولێر، سلێمانی و کەرکوک ڕاگەیاند.
٥- لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداری فیلیه ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا و ئەندرێس ڤیباری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لەم وڵاتە کرد.
٦- لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەنجامدەری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگەی زیارەتکارانی ئیمام موسا کازم (ع) لە ناوچەی ئەلدورە دەرکرد.
٧- لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، دوو فڕۆکەی سووتەمەنی ئەمریکی بە ئاسمانی ناوچەکانی باشووری عێراق بینران.
٨- شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کرد سەرجەم هێزە سەربازییە بیانییەکان لە عێراق دەربکات.
لێدوانەکان