ئاشکرابوونی ناردنی تیرۆریستانی نزیک لە تورکیا، لە سووریاوە بۆ ئۆکرانیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشێک لە سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرایان كرد كە كۆمەڵێک لە تیرۆریستییەکان و چەکدارانی نزیک لە توركیا لە پارێزگای ئیدلب لە سووریاوە بۆ شەڕی دژی رووسیا ڕەوانەی ئۆكرانیا كراون.
بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلوەتەن، بەشێک لە سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پشت بەستن بە گرووپە تیرۆریستییەکان و چەکدارانی نزیک لە تورکیا لە ئیدلبی سووریا، ئاشکرایان کردووە کە دەیان تیرۆریستی سەر بە “ئەلقاعیدە” بە پاڵپشتی و گوشاری گروپی تیرۆریستی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) لەم دواییانەدا لە ئیدلبەوە چووە ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن لەدژی ڕووسیا.
سەرچاوەکانی ئەلوەتەن ئاماژەیان بەوە کردووە: ئەبو محەمەد جۆلانی سەرکردەی باڵای بەرەی نوسرە (تەحریر شام) لە ناوچەی ئەلشەغر لە باکووری شاری جەسر شغور لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب چاویان بە سەرکردە تیرۆریستەکان کەوتووە کە زۆربەیان چیچانی و ڕووسی و ئویغورن، و لە شێوەی “لیوایەکی بیانی” هانیان داوە بچنە ئۆکرانیا.
ئەم سەرچاوانە هەروەها جەختیان لەوە کردەوە: جۆلانی بەڵێنی دارایی وەسوەسەئامێزی بەو تیرۆریستانە داوە کە ئامادەن بچنە پاڵ هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن دژی ڕووسیا، چونکە ئەم تیرۆریستە توندڕەوە تەکفیرییانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە بەرەکانی جەنگ بە تایبەت لە ئیدلب و باکووری لازقیە توانای شەڕکردنیان بەرزە.
ئهم سهرچاوانه زیادیان کرد: سهرکردهی باڵای بەرەی نوسره (تەحریر شام) به تیرۆریستانی وتووه که دوژمنی هاوبهشی ههموویان ڕووسیایه و تهنها ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لێی، جێهێشتنی ئیدلب و چوونه ئۆکرانیا بۆ شهڕی دژی ڕووسهکانه.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠ تیرۆریست لە ئیدلبەوە چوونەتە ئۆکرانیا، لەنێویاندا سەرانی بەشێک لە تیرۆریستان، لەوانە عەبدولحەکیم ئەلشیشانی، سەرۆکی گروپی ناسراو بە “سەربازانی قەفقاز”ـە.
لێدوانەکان