دژایەتی عومان لە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئەم وڵاتەدا

یەکشەممە 23 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=18736

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ١٠ گەشتی ئاسمانیان بۆ هیندستان بە هۆی دژایەتیی عومان لەگەڵ تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاند.

رادیۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی دژایه‌تیی عومان له‌گه‌ڵ فڕینی فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كان به‌ ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌وه‌، زیاتر له‌ ١٠ گه‌شتی ئاسمانی بۆ هیندستان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە ئاسمانی عومانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لانیکەم دوو کاتژمێر کاتی فڕین کەمدەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی “شەهاب نیوز”، میدیاکانی زایۆنی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە تا ئێستا عومان ڕازی نەبووە بە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئەو وڵاتەدا، بابەتێک کە بەرپرسانی ڕژێمی داگیرکەر چاوەڕێیان نەدەکرد، بە تایبەت کە عەرەبستانی سعوودی بە تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە ئاسمان ئەم وڵاتەدا ڕەزامەندیان دەربڕیوە.

ماڵپەڕی “Ynet”ی ئیسرائیلی لەم بارەیەوە نووسیویەتی، رێككەوتنەكەی عومان زۆر گرنگە، چونكە بەبێ ئەو رێككەوتنە ناتوانرێت ئاسمانی سعوودیە بەرەو زەریای هیند و شوێنەكانی دیكەی رۆژهەڵات بەکار بهێندرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *