وەزیری جەنگی ئیسرائیل سەردانی تورکیا دەکات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەمەبەستی زیاتر کردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی، بینی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی هەفتەی داهاتوو دەچێتە تورکیا. لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیستییە بۆ تورکیا.
لەم گەشتەدا گانتز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، لەوانە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سه‌ردانی فەرمی به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئاماژە بەوە دەکات که تورکیا له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنیستی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی ده‌ستپێکردووه و بڕیاری داوه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه به تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی- ئەمنی پته‌وتر بکات.
شایانی باسه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی پاش سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ڕژێمی زایۆنی ئیسحاق هێرزۆگ بۆ ئه‌نقه‌ره و دیداری لەگەڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب، زیادی کردووه و به‌راورد به ڕابردوو فەرمیتر بووە.
لێدوانەکان