پێشهاتەکانی سووریا، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارە خۆجێیەکان و توخمەکانی داعش لە شاری جاسم لە پارێزگای دەرعا، چەندین تیرۆریستی داعش کوژران و دەیان پشتێنەی ئینتیحاری و بۆمب دەستی بەسەردا گیرا.
١- حەلەب:
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، دەوریەیەکی سەربازی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) بەڕێوەچوو.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، سوپای سووریا بە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارانی لە گوندی کەفەرعمە لە رۆژئاوای شاری حەلەب کردە ئامانج.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، پێگهکانی چهكداران لە گوندی كهفهرنۆران لە رۆژئاوای شاری حهلهب لەلایەن تۆپخانهكانی سوپای سووریا كرایە ئامانج.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان گرووپە چەکدارەکانی تەحریر شام و جەیش ئەلوەتەنی بە تەواوی پێشێل کرا و پێکدادان لە نێوان لایەنەکان دەستی پێکردەوە. لەم پێکدادانانەدا چەکدارانی تەحریر شام توانیان دەست بەسەر پێگەکانی جەیش ئەلوەتەنیدا بگرن و ناوچەکانی مێریمین، عەنەب، بەسەلحەیا، جەلبەل، شوارغە ئەلجۆز، کەفرمز و مەرسح ئەلخەتیب کۆنترۆڵ بکەن.
٢- ئیدلب:
– لە ١٨ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەکداران لە ناوچەکانی ئەلبارە و مجدلیا لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ١٨ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەكداران لە ناوچەی مەعرەبلیت لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرانە ئامانج.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا پێگەکانی چەکدارانی لە گوندەکانی ئاروم ئەلجوز و ئەلرامی لە باشووری پارێزگای ئیدلبیان کردە ئامانج.
٣- دەرعا:
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان و توخمەکانی داعش لە شاری جاسم، دەیان پشتێنی ئینتیحاری و بۆمب دەستی بەسەردا گیرا.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبیلێکی سوپای سووریا لە نزیک شاری نوێ تەقییەوە و سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ١٨ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی داعش بە ناوی “ئەبو عەبدولڕەحمان ئەلعێراقی” لە شاری جاسم بە دەستی گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان کوژرا.
– لە ١٨ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە ناوچەی ئولەمە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.
٤- دێرەزوور:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە دانیشتووانی شاری ئەلعزبە بە ناوی “ساڵح ئیسماعیل ئەلشەکال” لەلایەن داعشەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تیرۆر کرا.
٥- رەققە:
لە ١٩ی تشرینی یهكهم، هێزهكانی سووریای دیموكرات ١٧ كهسیان به تۆمهتی ئهندامبوون و هاوكاری لهگهڵ تیرۆریستانی داعش له ناوچەکانی رهققه دهستگیر كرد.
٦- حەسەکە:
لە ١٩ی تشرینی یهكهم، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک دەوریەی سەربازی هێزەکانی ڕووسیا بە پاڵپشتی ژمارەیەک هێلکۆپتەر لە ناوچەی دێرباسیە ئەنجامدرا.
٧- حەما:
لە ١٧ی تشرینی یهكهم، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە نزیک شاری موحەردە سێ ئەندامی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سووریا گیانیان لەدەست دا.
٨- لە ١٦ی تشرینی یهكهم، زیاتر لە ٣٠ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە سنووری کوردستانی عێراقەوە و لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.
٩- بهشار ئهسهد سهرۆک کۆماری سووریا له ١٩ی کانونی یەکەم لهگهڵ شاندێکی گرووپه فهلهستینییهکان له دیمهشق کۆبووهوه. لەم دیدارەدا پرسەکانی وەک دانوستانەکانی جەزائیر، یەکگرتوویی گرووپە فەلەستینییەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانیی سووریا لە فەلەستین تاوتوێ کران.
لێدوانەکان