ئینفۆگرافیک : ڕۆکێتەکانی گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی
هەوڵ دراوە لەم ئینفۆگرافیکەدا ڕۆکێتەکانی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس و سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کە لە سەرەکیترین و کاریگەرترین گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە هەژمار دەکرن، ئاماژەی پێ بدرێت.

لە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بە هاوکارییە ڕاوێژکارانەی ئێران توانیانە ئەو ڕۆکێتانەی کە پێویستیانە بەرهەمبهێنن و لە ئێستادا چەندین ڕۆکێت لەلایەن خۆدی گروپە فەلەستینیەکانەوە دروست دەکرێن.
کۆگاکانی چەکی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام ١٧ ڕۆکێتی سەرەکی لەخۆ دەگرێت و ڕۆکێتی “عەیاش ٢٥٠” بە مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر کە لەم دواییەدا لەلایەن ئەلقەسامەوە نمایش کرا، زیاترین مەودای لەنێوان ڕۆکێتەکانی گروپە فەلەستینیەکان دا هەیە. ڕۆکێتی “عەیاش٢٥٠” لە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە بۆ یەکەم جار چەندین ئامانجی لە ناوچەی ئیلات لە باشوری ترین بەشی فەلەستینی داگیرکراو بە ئامانج گرت.
کۆگاکانی چەکی سەرایا ئەلقودس هەروەها لە ١٣ ڕۆکێتی سەرەکی پێک دێن و ڕۆکێتی بۆراق١٢٠ بە مەودای ١٢٠ کیلۆمەتر، دوور مەوداترین ڕۆکێتی ئەم گروپە بەرخۆدانەیە.
شایانی باسە، ئەو ڕۆکێتانەی کە لەم ئینفۆگرافیکەدا ئاماژەی پێ دراوە، ئەو ڕۆکێتانەن کە بە شێوەی فەرمی لەلایەن گرۆپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی سەرایا ئەلقودس و کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام راگەیەندراوە و بەکار هێنراون. و گروپەکانی دیکەی فەلەستینی چەندین جۆری دیکەی ڕۆکێتیان هەیە کە لەم ئینفۆگرافیکەدا ئاماژەی پێ نەدراوە.
لێدوانەکان