پێشهاتەکانی یەمەن، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=18669

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەربازانی سوپای ئێریتریا بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانی سعوودیە لە کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئاوەکانی دەریای سوور چوونەتە دوورگەکانی حەنیش لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

١- حودەیدە:
– سەربازانی سوپای ئێریتریا بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانی سعوودیە لە کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئاوەکانی دەریای سوور چوونەتە دوورگەکانی حەنیش لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن. حکومەتی رزگاری (ئەنساروڵڵا) و میدیاکانی یەمەن ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هاوکارییەکانی ئێریتریا لەگەڵ هاوپەیمانی سعوودیە لە ساڵانی رابردوودا دەربڕیوە و هەمیشە داوای ئیدانەکردنی ئەو داگیرکارییە و هەڵوێستی دروستیان بەرامبەر بە شەڕی یەمەن کردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە گرنگییان بەم بابەتە نەداوە .
– لە ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گەیشتنی كه‌شتییه‌كی هەڵگری ١٤ هه‌زار تۆن گه‌نمی بۆ به‌نده‌ری ​​حوده‌یده‌ راگەیاند. ئەم کەشتییە لە چوارچێوەی هاوکاری مرۆیی دوای ٤٥ ڕۆژ گەیشتووەتە یەمەن.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٥ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٢- سەنعا:
لە ١٧ی تشرینی یەکەم، عەبدولقادر مورتەزا، سەرۆکی لێژنەی کاروباری زیندانیانی حکوومەتی ڕزگاری یەمەن، دانوستانەکانی چوار ڕۆژە و واژۆکردنی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنی سعوودی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ڕاگەیاند.

٣- عه‌ده‌ن:
لە ١٧ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ئیمارات دوای دەرکردنی پاسەوانەکانی رەشاد عەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن لە کۆشکی ئەلمعاشق، دەستیان بەسەر ئەم کۆشکەدا گرت.

٤- ئەبن:
لە ١٧ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە ئیدارەی ئەلمەفحەد لە دژی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و هۆزە هاوپەیمانەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای زیانێکی زۆر شکستی هێنا و بۆ ئیدارەی ئاحور پاشەکشەیان کرد.

٥- شەبوە:
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی حیزبی ئیسلاح بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دامەزراوەی گازی بێلحاف. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ناوچەی ئەلرویک لە پارێزگای ئەلجەوف ئاراستە کرابوو.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح هێرشیان کردە سەر بنکەی چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە ئیدارەی میفعە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی باشوورییەکان و حیزبی ئیسڵاح لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.

٦- سۆکۆترا:
لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا کەشتییەکی بارهەڵگری سەربازی ئیمارات گەیشتە بەندەری حۆلاف لە کەنارەکانی دوورگەی سۆکۆترا. بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم کەشتییە هەڵگری کەرەستەی سەربازی، پەیوەندی و چاودێریی بووە، و دوای دابەزاندنی لە بەندەری حولاف، کەرەستەکان بۆ بنکەی سەربازیی ئیمارات لە نزیک فڕۆکەخانەی حەدیبۆ گواستراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *