پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=18626

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی مالیزیا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە کوالالامپور و ئازادکردنی چالاکوانێکی فەلەستینی ڕفێنراوی راگەیاند.

– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا هاتنە سەر شەقامەکان و بۆ پشتیوانی لە گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود” گردبوونەوە.
– لە ١٧ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، پێنج فەلەستینی بریندار بوون.
– لە ١٨ی تشرینی یەکەم، کەناڵی ٧ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە سبەینێ (چوارشەممە) مانۆڕێکی سەربازی لە سنوورەکانی باشوور دەست پێدەکات و ئەم مانۆڕە تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت. بڕیارە هێزی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی زایۆنی لەم مانۆڕەدا بەشدار بن.
– حکومەتی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە قودسی داگیرکراو وەک پایتەختی رژێمی زایۆنی بناسێتەوە. ئەم کارە لایەنی زایۆنی تووڕە کرد و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵوێزی ئوسترالیای لە ناوچە داگیرکراوەکان بانگ کرد.
– میدیاکانی مالیزیا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە کوالالامپور و ئازادکردنی چالاکوانێکی فەلەستینی ڕفێنراوی راگەیاند. بە وتەی بەرپرسێکی مالیزیا، موساد لانیکەم ١١ کەسی مالیزیایی بە ئامانجی چاودێریکردنی چالاکوانانی فەلەستینی بەکرێ گرتبوو.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.
– رادیۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.
– میدیاکانی عیبری رایانگەیاند کە ئیسرائیل و میسر و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رێککەوتوون لەسەر دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی بەرامبەر کەناراوەکانی غەززە.
– لە ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م، لیژنه‌ی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوەی رژێمی زایۆنیستی په‌سه‌ندكردنی پلانێكی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوونی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو راگه‌یاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *