دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی تیرۆری داعش لە کابوڵ

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=18584

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەزگای هەواڵگری تاڵیبان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی بەشی تیرۆر و راگەیاندنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە کابوڵ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان، لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کە دەزگای هەواڵگری تاڵیبان بڵاوی کردووەتەوە، ئەم ئەندامە سەرەکییەی گرووپی داعش دان بەوەدا دەنێت کە دەستی لە کوشتنی ١٨ هاووڵاتیی ئەفغانیدا هەبووە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئەو تیرۆریستە دەستبەسەرکراوە دان بەوەدا دەنێت کە ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و دەستی لە تیرۆری جۆراوجۆردا هەبووە.

ئەم ئەندامە دەستگیرکراوەی گرووپی داعش خۆی وەک دانیشتووی شاری چەپەرهار لە پارێزگای نەنگەرهار دەناسێنێت و ڕادەگەیەنێت کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بووە بە ئەندامی داعش و دەستی هەبووە لە کوشتنی نزیکەی ١٨ هاوڵاتی ئەفغانی لەنێویاندا پاسەوانێکی بنکەی پەیوەندییەکان.

هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌ندامه‌ ده‌ستگیركراوه‌ی داعش دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ ناوی ساخته‌ دژی تاڵیبان کاری کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *