واشنتۆن پۆست: ڕووسیا مووشەکی زولفەقار و فاتح ١١٠ی لە ئێران کڕیوە!

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=18554

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئۆکراینی و ئەمریکی رایگەیاند کە ڕووسیا مووشەکی ئێرانی “زولفەقار” و “فاتح ١١٠”ی کڕیوە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی هەواڵگری یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆکرانیا و ئەمریکا، خەمڵاندنێکی هەواڵگری دەریدەخات کە حکومەتی رووسیا ژمارەیەک چەکی، لەوانە موشەکی بالیستیکی کورت مەودای “زولفەقار” و “فاتح ١١٠” لە ئێران کڕیوە، و پیشەسازی سەربازی ئەم وڵاتە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەم چەکانە بە ڕووسیا دەکات. لە درێژەی ڕوونکردنەوەکانیاندا ئەم بەرپرسانە ئاماژە بە داوای نوێی ڕووسیا لە ئێران کراوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ ناردنی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ و موهاجێر ٦ بۆ ڕووسیا دەکرێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ راوێژكاره‌ ته‌كنیكییه‌كانی ئێران سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و رێنمایییان به‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای ڕووسیا داوە سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی خۆكوژییەوە.

لەگەڵ بەردەوامی و درێژبوونەوەی شەڕ لە ئۆکرانیا و کەمبوونەوەی یەدەگی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا، ڕۆڵی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیادا وەک یەکێک لە دابینکەرانی چەکی ڕووسیا تیشک خراوەتە سەر. لەم پێوەندییەدا، دەسەڵاتداران و میدیاکانی ئۆکرانیا باس لە هاوکاریی سەربازی ئێران لە ڕووسیایان کردووە و لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، وێنەی جۆراوجۆری فڕین یان لێدانی درۆنەکانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و شاهێد ١٣١ (نموونەیەکی بچووکتر لە شاهێد ١٣٦)یان لە ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا بڵاو کردووەتەوە. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦یان دەستکەوتووە و چاودێری فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی یەسریان کردووە، سەرەڕای بوونی وێنە و ڤیدیۆی دۆکیۆمێنتاری، هەموو ئەم هەوڵانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕەتکراونەتەوە و جەختیان لەسەر بێلایەنی ئەو وڵاتە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کردووە. لە هەر حاڵەتێکدا لاوازکردنی ڕووسیا لە بەرامبەر ئەمریکا و ئەوروپا بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە و بەهێزکردنی ڕووسەکان لە شەڕی ئۆکرانیا بڕیارێکی زۆر زیرەکانەیە بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەی دژە ئێران و سەرقاڵکردنی ڕۆژئاوا لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *